فلێک دەڵێت تیپەکەی لە بارودۆخێکی زۆر باشدایە و ئامادەن بۆ چنینەوەی نازناوەکان.
وێستگە سپۆرت-
هانسی فلێک” ئەگەر ڕافینها لەسەر ئەو ئاستەی بەردەوام بێت، بارشەلۆنا دەبێتە باشترین یانەی جیهان”.
ڕاهێنەری یانەی بارشەلۆنا لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی بەر لە ڕووبەڕووبونەوەی لێڤانتێ ئاماژەی بەوە کرد” من هەرگیز حەزم بە باسکردنی خۆم نەبووە و ویستوومە کارە باشەکانم لە ناو یاریگاوە نیشانی هاندەران بدەم، وە لە ئێستادا لە تیپەکە هەموو شتێک بە باشی دەڕوات و ئێمە یانەیەکی بەهێزمان دروست کردووە”.
هانسی فلێک لە درێژەی قسەکانیدا وتی،” من ئەوە دەزانم کە من گرنگترین کەسی یانەکە نیم و یاریزان و کەسی تر هەن کە لە من گرتنگترن و ڕۆڵی کاریگەر دەبینن لە ئەنجامی باش و ئاستی تیپەکە”.
سەبارەت بە ئاستی ڕافینها، فلێک وتی، ڕافینها کاپتن و سەرکردە و یاریزانێکی گرنگی تیپەکەیە وە دڵنیام تا ئەو لەسەر ئەو ئاستە بەردەوام بێت ئێەم دەتوانین ببینە باشترین یانەی جیهان”.
سەبارەت بەو ئاستە باشەی لەم وەرزەدا پێشکەشی دەکەن فلێک وتی، "ڕاستە تاوەکو ئێستا توانیومانە باش دەر بکەوین و ئەنجامەکانمان باشن، وە دەتوانم دان بەوەیا بنێم، کە تیپەکەمان ئەم وەرزە باشترە لە چاو وەرزی ڕابردوودا”.
لە کۆتایی قسەکاندا ڕهێنەرە ئەڵمانییەکە وتی،” کاتێک سەیری خواستی هاندەران دەکەیت هەموان دەیانەوێت چامپیۆنسلیگ ببەینەوە، بەڵام ئێمە ڕێگایەکی درێژمان لە پێشە و تەمها ئامانجمان چامپیۆنسلیگ نییە، وە ئەوەی ئەمێنێتەوە دەکەوێتە سەر ئەوەی کە ئێمە چۆن هەوڵ بۆ ئامانجەکانمان دەدەین و چۆن ئامادەکاری دەکەین کە بە درێژای ئەو ڕێگایە باس مامەڵە بکەین و نازناوەکان ببەینەوە، با تەماشا کەین”.
PM:03:16:12/09/2026
ئهم بابهته 164
جار خوێنراوهتهوه