‌لیستی کۆتایی پاڵێوراوانی باڵۆندۆر و باشترینەکانی ساڵ ئاشکراکران.

وێستگە سپۆرت-

گۆڤاری فرانس فوتبۆڵی فەڕەنسی دواین لیستی پاڵێوراوانی بۆ باشترینەکانی ساڵ بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە گۆڤاری فرانسفتبۆڵی فەڕەنسی لیستی کۆتایی بۆ باشترینەکانی ساڵ ئاشکراکرد، کە خەڵاتەکان ئەمانەن، باشترین یاریزانی ساڵ، کوڕان و کچان، باشترین ڕاهێنەری ساڵ بۆ تۆپی پێی کوڕان و کچان، باشترین گۆڵپارێزی ساڵ، باشترین یانەی ساڵ، باشترین ناوەڕاستکار و باشترین لاوی بەهرەمەندی ساڵ و چەندین خەڵاتی تر. 

لیستی کۆتایی بۆ باشترین یاریزانانی ساڵ بریتیبوون لەم یاریزانانە، لامین یاماڵ، کیلیان ئێمباپێ، هاری کەین، لیۆنێل مێسی، فابیان ڕۆیس، ڕۆدری، ئاردا گولەر، جود بێلینگهام، کڤاراتسخیلیا، عوسمان دیمبێڵی… هتد. 


لیستی کۆتایی بۆ باشترین ڕاهێنەری ساڵ لە تۆپی پێی کوڕاندا بریتیبوون لەم ڕاهێنەرانە، لویس دیلا فیۆنتێ، لویس ئینریکی، میگێل ئارتێتا، ئۆنای ئێمری، ڤیسێنت کۆمپانی. 

لیستی کۆتایی بۆ باشترین یانەی ساڵ یەم یانانە بوون، بۆدۆ گڵیمت، پاریس سانجێرمان، بایرن مونشن، ئەرسناڵ، فلامینگۆ. 

لیستی کۆتایی بۆ باشترین گۆڵپارێزی ساڵ بریتیبوون لەم گۆڵپارێزانە، تیبۆ کۆرتۆوا، یاسین بۆنۆ، ئیدواردۆ مێندی، خوان گارسیا، داڤید ڕایا، سافونۆڤ، گریگۆر کۆبێڵ، ئونای سیمۆن، ئیمیلیانۆ مارتینێز… هتد.

ئەم لیستانە و چەندین پاڵێوراوی تر بۆ چەندان خەڵاتی تر ئاشکرا کران کە بڕیارە لە تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا لە ئاهەنگێکی شایستەدا سەرجەم باشترینەکان دیاری بکرێن و خەڵاتیان پێ بدرێت.


PM:03:48:08/09/2026


ئه‌م بابه‌ته 108 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری