ئەرسناڵ لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە زەحمەت لە ئەستۆن ڤێلای بردەوە.
وێستگە سپۆرت-
لە پرێمەرلیگ، یانەی ئەرسناڵ بە ئەنجامی 1-0 لە ئەستۆنڤێلای بردەوە و سێ خاڵی دیکەی بەدەستهێنا.
لەچوارچێوەی یارییەکانی هەفتەی دووەمی خولی ئینگلتەرا، یانەی ئەرسناڵ لە ناو ڤێلا پارک بووە میوانی یانەی ئەستۆن ڤێلا.
هەر لە سەرەتاوە یاریزانانی ئەرسناڵ باڵادەستتر دەرکەوتن و کۆنترۆڵی تۆپ و ڕیتمی یارییەکەیان کردبوو، وە هەوڵی زۆری گۆڵ تۆمارکردنیاندا، بەڵام سەرجەمی هەوڵەکان بێ سوود بوون و تایمی یەکەم بە یەکسانی و بە بێ گۆڵ کۆتایی هات.
لە سەرەتاکانی تایمی دووەمدا ساکا گۆڵی یەکەمی بۆ تۆپچییەکان تۆمار کرد، وە دوای تۆمار کردنی ئەو گۆڵە یانەی خاوەن یاریگا هەوڵی یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکەیان دا بەڵآم سەرکەوتوو نەبوون و ئەو تاکە گۆڵە بووە ناسنامەی یارییەکە و سەرەنجام ئەرسناڵ بە گۆڵێکی بێ وەڵام یارییەکەی بردەوە.
بەو بردنەوەیەش یانەی ئەرسناڵ دووەم سێ خاڵی خۆی لەم وەرزەدا بەدەستهێنا لە پلەی دووەمی ڕیزبەندی خولەکەدایە و ئەستۆن ڤێلاش هیچ خاڵێکی نییە و لە پلەکانی خوارەوەی ڕیزبەندییەکەیە.
AM:11:19:01/09/2026
ئهم بابهته 88
جار خوێنراوهتهوه