ڕۆدری لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید گەیشتە ڕێککەوتن.
وێستگە سپۆرت-
یانەی ڕیاڵ مەدرید لەگەڵ ڕۆدری ناوەڕاستکاری مانچستەر سیتی لەسەر مەرجە کەسییەکان ڕێککەوتن و ئێستا تەنها ڕازیکردنی مانچستەر سیتی ماوە.
سێرجیۆ ڤالانتینی ڕۆژنامەنوسی وەرزشی ئەوەی ئاشکرا کردووە کە ڕۆدری ئامادەیی خۆی نیشانداوە کە پەیوەندی بە ڕیاڵ مەدریدەوە بکات بە کەمتر لەم مووچەیەی کە ئێستا لە مانچستەر سیتی پێدەدرێت لە پێناو ئەوەی یاریزانەکە بگەڕێتەوە ئیسپانیا بۆ یاریکردن، هەروەها بڕیارە گرێبەستی ئەو یاریزانە تاوەکو ساڵی 2030 بێت لەگەڵ یانەی شاهانەدا.
ڕۆژنامەنوسەکە ئەوەیشی ئاشکرا کردووە کە لە ئێستا ڕێککەوتنی هەردوو یانەکە ماوە بۆ ئەوەی گرێبەستە ببێتە فەرمی بەڵام مانچستەر سیتی داوای 80 ملیۆن دەکات لەبەرامبەر دەستبەردار بوون لە ناوەڕاستکارە ئیسپانییەکە و یانەی شاهانەش دەیەوێت بە کەمتر لەو نرخە ئەو یاریزانە پەلکێشی ڕیزەکانی بکات.
ڤالانتینی دەشڵێت، لە ئێستادا گرێبەستکردنی ڕۆدری بە ڕیاڵمەدریدەوە لە قۆناغەکانی کۆتاییدایە و بەم نزیکە یاریزانەکە درێسی سپی دەپۆشێت.
ڕۆردی لە ساڵی 2019 ەوە لە یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدەوە پەیوەندی بە مانچستەر سیتییەوە کرد و هەر زوو توانی دڵی پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەری پێشووی یانەکە بەدەستبهێنێت و جێی خۆی لە پێکهاتەی سەرەکی مسۆگەر بکات، وە کاریگەرییەکی باشی لەسەر ئاست و ئەنجامەکانی تیپەکەی هەبێت.
AM:11:01:26/07/2026
ئهم بابهته 92
جار خوێنراوهتهوه