قۆناغی داهاتووی مۆندیال ڕووبەڕووبونەوەی ئاگرینی تێدایە.
وێستگە سپۆرت-
دوای یەکلا بوونەوەی چارەنوسی زۆرینەی هەڵبژاردەکانی مۆندیال لە قۆناغی کۆمەڵەکاندا، چەند ڕووبەڕووبونەوەیەکی گرنگ لە قۆناغی داهاتوودا ڕوودەدەن.
لە قۆناغی 32 دا هەریەکە لە هەڵبژاردەکانی بەڕازیل وەکو یەکەمی کۆمەڵەی سێیەم و یابانی وەکو دووەمی کۆمەڵەی شەشەم ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.
هەڵبژاردەی هۆڵەندا وەکو یەکەمی کۆمەڵەی شەشەم و هەڵبژاردەی مەغریب وەکو دووەمی کۆمەڵەی سێیەم ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.
هەڵبژاردەی نەرویج ڕووبەڕووی کۆتیڤوارد دەبێتەوە و سوید و فەڕەنساش ڕووبەڕووی یەکێکی تر دەبێت لە یارییە گرنگەکانی ئەو قۆناغە.
وە هەریەکە لە هەڵبژاردەکانی ئەڵمانیا وەکو یەکەمی کۆمەڵەی پێنجەم و هەڵبژاردەی پاراگوای وەکو سێیەمی کۆمەڵەی چوارەم دوای ئەوەی توانی بە فەرمی وەکو یەکێک لە هەشت باشترین سێیەمی سەرکەوتنی خۆی مسۆگەر بکات.
هەڵبژاردەی ئەرجەنتینیش هەرچەندە یارییەکی ماوە لە قۆناغی کۆمەڵەکاندا ئەنجامی بدات بەڵام بە فەرمی یەکەمی کۆمەڵەکەی مسۆگەر کردووە و لە قۆناغی داهاتوو ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی کاپ ڤردی دەبێتەوە.
تاوەکو ئێستا بەو پێیەی کە چەند یارییەک ماوە لە قۆناغی یەکەمدا ئەنجام بدرێن، ئەمانە گرنگترین ڕووبەڕووبونەوەکان بوون لە قۆناغی 32 دا.
PM:01:37:27/06/2026
ئهم بابهته 180
جار خوێنراوهتهوه