ڕیکلمی "گرێبەستم لەگەڵ یاریزانێکدا ئەنجامداوە کە هاندەران شۆ٠ک دەکات".
وێستگە سپۆرت-
ڕیکلمی"ئێمە وەک کێبڕکێکارێکی دێرینی بارشەلۆنا هیوا دەخوازین کە بارشەلۆنا بۆ هەمیشە لە کێبڕکێی لالیگا ون ببێت".
ئەنریکی ڕیکلمی کێبڕکێکاری فلۆرێنتینۆ پێرێز بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ڕیاڵ مەدرید لە چاوپێکەوتنێکیدا ئاماژەی بەوە کرد، کە من جیاوازم لە پێرێز، من باوەڕم وایە کە ڕاهێنەر دەبێت دەسەڵاتی تەواوی بدرێتێ، بەڵام پێرێز دەیەوێت یاریزان و ڕاهێنەر و سەرۆکیش هەر خۆی بێت کە ئەوەش کارێکی هەڵەیە".
ڕیکلمی لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوە کرد، "گرێبەستم لەگەڵ هالانددا ئەنجامداوە و سەرجەم پەڕاوە فەرمییەکانم لەلایە و تەنها ڕاگەیاندنی فەرمی ماوە، ئەوەیش مژدەی منە بە هاندەرانی یەنەکەی دەدەم".
کێبڕکێکارەکەی پێرێز ئاماژەی بەوەشکرد،"من و سەرجەم یانەکەیش وەکو کێبڕکێکارێکی مێژووی بارشەلۆنا، حەز دەکەین ئەو یانەیە بە تەواوی لە کێبڕکێی لالیگادا ون ببێت و نەمێنێت".
بڕیارە ڕۆژی یەکشەمە هەڵبژاردەنی سەرۆکایەتی یانەکە بەڕێوەبچێت و تەنها فلۆرێنتینۆ پێرێز و ئینرکی ڕیکلمی کێبڕکێکاری سەرەکین بۆ بەدەستهێنانی ئەو پۆستە".
PM:02:06:04/06/2026
ئهم بابهته 200
جار خوێنراوهتهوه