‌لیڤەرپوڵ نەیتوانی گرێبەستی کۆناتێ نوێ بکاتەوە و لەم هاوینەدا یانەکە جێدەهێڵێت.

وێستگە سپۆرت-

ئیدارەی یانەی لیڤەرپوڵ دوای هەوڵدانێکی زۆر لەگەڵ ئیبراهیم کۆناتێی بەرگریکاردا نەگەیشتنە ڕێککەوتن و چەند یانەیەکیش لەسەر هێڵن. 

دوای ئەوەی یانەی لیڤەرپوڵ و ئیبراهیم کۆناتێی بەرگریکاری فەڕەنسی ڕێکنەکەوتن لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی نێوانیان، هەر بۆیە لە 30 حوزەیراندا، گرێبەستی ئەو یاریزانە لەگەڵ یانە ئینگلیزییەکە کۆتایی دێت و وەکو یاریزانێکی ئازاد یانەکە جێدەهێڵێت. 

یانەی لیڤەرپوڵیش بەشێوەیەکی فەرمی و لە ڕاگەیاندراوێکیدا ئاماژەی بەوەکرد، کە لەم هاوینەدا ئەو یاریزانە یانەکەیان بە جێدەهێڵێت. 

لە ئێستادا چەند یانەیەکی خولی سودی لەسەر هێڵن و لە ماوەکانی ڕابردووشدا ناوی کۆناتێ بە ڕیاڵ مەدریدەوە بەسترابووەوە وە لە ئێستاشدا ڕەنگە یانە مەدریدییەکە بەو پێیەی کە دەبێتە یاریزانێکی ئازاد ڕەنگە بیر لە گواستنەوەی بکەنەوە دووبارە. 

کۆناتێ لە ساڵی 2021دا پەیوەندی بە یانەی لیڤەرپوڵەوە کرد و لە ماوەی ئەو چەند ساڵەدا توانی ئاستێکی بەرز لەگەڵ یانەکەدا پێشکەش بکات. 


PM:08:50:01/06/2026


ئه‌م بابه‌ته 152 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری