‌ئەلڤارێز نایەوێت گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە و بیری لە ڕۆیشتن کردووەتەوە.

وێستگە سپۆرت-

جولیان ئەلڤارێزی هێرشبەری ئەتلەتیکۆ مەدرید بیری لەوە کردووەتەوە لەم هاوینەدا یانەکەی جێبهێڵێت.

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئەوەی ئاشکرا کردووە، جولیا ئەلڤارێزی هێرشبەری ئەرجەنتینی و یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید، ڕەتیکردووەتەوە گریبەستەکەی لەگەڵ یانەکەیدا نوێ بکاتەوە و خواستی ڕۆیشتنی لە یانەکە هەیە.

مارکا ئەوەیشی ئاشکرا کردووە کە ئەلڤارێز حەزی بە پەیوەندی کردن بە بارشەلۆناوە هەیە و دڵی لای یانە کەتەلۆنییەکەی، هەر بۆیە نوێ کردنەوەی گرێبەستەکەی ڕەتکردووەتەوە. 

ڕۆژنامەکە باس لەوەش دەکات، گرێبەستەکە بۆ یانەی بارشەلۆنا قورس دەبێت، لەبەر ئەوەی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید داوای 150 ملیۆن دەکەن لەبەرامبەر دەستبەردار بوون لە ئەلڤارێز.

بەڵام ئیدارەی یانەی بارشەلۆنا بیریان لەوە کردووەتەوە فێران تۆرێس بکەن بە بەشێک لە گرێبەستەکە لە پێناو بەدەستهێنانی تواناکانی هێرشبەرە ئەرجەنتینییەکە، بەڵام جارێ بە جددی گفتوگۆی نێوان هەردوو یانەکە دەستی پێ نەکردووە. 


PM:12:30:26/05/2026


ئه‌م بابه‌ته 168 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری