ئەرسناڵ پاڵەوانی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگە.
وێستگە سپۆرت-
یانەی ئەرسناڵ بۆ جاری 14 یەم لە مێژووی خۆیدا بووە پاڵەوانی پرێمەرلیگ.
ئەرسناڵ دوای ساڵانێکی زۆر لە چاوەڕوانی و هەوڵدان، دواجار لە پاش 22 ساڵ توانیان ببنەوە بە پاڵەوانی پرێمەرلیگم کە ئەمە جاری 14 یەم بوو کە یانەی تۆپچییەکان توانیویانە ئەو نازناوە ببەنەوە.
دواین جار کە ئەرسناڵ بووە پاڵەوانی خولەکە ساڵی 2004 بوو کە لەو وەرزەدا توانیان بە بێ دۆڕان نازناوەکە بەدەستبهێنن، لە کۆی 38 یاری توانیان 26 بردنەوە و 12 یەکسان بوونیان هەبێت کە بە پرێمەرلیگی گۆڵ ناسراوە ئەو جۆرە پاڵەوان بوونە.
لەم وەرزەشدا ئەرسناڵ سەرڕای ئەوەی یارییەک ماوە ئەنجامی بدات، بەڵام لە کۆی ئەو 37 یارییەی کە ئەنجامیداوە توانیویانە 25 بردنەوە و 7 یەکسان بوون و 5 دۆڕان بنوسنەوە، وە کۆتا یاریشیان بەرامبەر یانەی کریستاڵ پاڵاسە، کە بڕیارە لە 24 ی ئەم مانگە لە دەرەوەی یاریگای خۆیان ئەنجامی بدەن.
AM:10:26:20/05/2026
ئهم بابهته 172
جار خوێنراوهتهوه