بارودۆخەکە لە ڕیاڵ مەدرید بەرەو خراپتر دەچێت.
وێستگە سپۆرت-
لە پاش یارییەکەی ڕیاڵ ئۆڤیدۆ شەڕە قسە لە نێوان ئەربێلوای ڕاهێنەر و کیلیان ئێمباپێدا ڕوویداوە.
شەوی یارییەکەی ڕیاڵ ئۆڤیدۆ و ڕاستەوخۆ لە پاش یارییەکە کیلیان ئێمباپێ لە لێدوانێکیدا وتویەتی،"بەداخەوە ئێستا من لە لایەن ڕاهێنەری یانەکەوە وەکو هێرشبەری چوارەم پشتم پێ دەبەسترێت، وە من ئامادەبووم بەڵام غەمبارم بەوەی نەمتوانی لە یاری کلاسیکۆدا بەشداری بکەم".
ئێمباپێ لە بەشێکە تری قسەکانیدا پشتگیری تەواوی خۆی بۆ فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی ڕیاڵ مەدرید دەربڕی و بە باشترین سەرۆکی دنیای ناوبرد".
لە کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانی پاش یارییەکەش ئەلڤارۆ ئەربێلوا لە وەڵامی قسەکانی ئەستێرە فەڕەنسییەکەدا ئامەژەی بەوەکرد،"من بە هیچ جۆرێک هیچ دێڕێکی لەو شێوەیەم بەکار نەهێناوە و نەم وتووە کە ئەو هێرشبەری چوارەمە، وە ئێمباپێ هەڵە لە من تێگەیشتووە".
ئەربێلوا وتیشی، من ڕاهێنەری یانەکەم و وە کۆنتڕۆڵی ژووری جلگۆڕین و بڕیاردان لەسەر بەشداریکردن یان نەکردنی هەر یاریزانێک لە دەسەڵاتی مندایە".
بە پێی قسەکانی هەردوولا بێت بارودۆخەکە بەرەو خراپی دەڕوات و ڕەنگە چارەنوسی یەکێک لە ئیمباپێ یان ئەربێلوا بخاتە ژێر مەترسییەوە لە وەرزی داهاتووی یانەکەدا.
AM:10:59:16/05/2026
ئهم بابهته 92
جار خوێنراوهتهوه