مباپێ ئامادەیە و بەژداری یاری داهاتووی یانەکەی دەکات.
وێستگە سپۆرت-
کیلیان ئیمباپێ هێرشبەری یانەی ریاڵ مەدرید بە تەواوی لە پێکان جاک بووەتەوە و بۆ یارییەکەی ڕیال ئۆڤیدیۆ ئامادەیە.
تۆری سکای سپۆرت ئەوەی بڵاو کردووەتەوە کە کیلیان ئێمباپێ دوای ئەوەی ماوەیەکی زۆر بە هۆی پێکانەوە نەیتوانی بەژداری یارییەکانی ڕیاڵ مەدرید بکات، بەڵام لە ئیستادا لە پێکان جاک بووەتەوە و دەتوانێت بەژداری یارییەکانی داهاتووی یانەکەی بکات.
سکای سپۆرت باسی لەوەش کردووە، کە ئێمباپێ بەر لە کلاسیکۆیش گەڕابوویەوە بەڵام بەهۆی ئەوەی لە ڕووی توانای جەستەییەوە بە تەواوی ئامادە نەبووە نەیتوانیوە بەژداری لەو یارییەدا بکات، بەڵام بۆ یارییەکەی ڕیاڵ ئۆڤیدیۆ لە ڕۆژی پینج شەممە لە پێکهاتەی ڕیال مەدریددا دەبێت.
ئێمباپێ لەم وەرزەدا چەند جارێک توشی پیکان بوو وە بەژداری چەند یارییەکی یانەکەی نەکرد، لە ئێستادا یاریزانەکە گەڕاوەتەوە، وە یانەکەی لەم وەرزەدا تەنها سێ یاری ماوە ئەنجامی بدات ئێمباپیش دەیەوێت بەو پەری توانایەوە بەژداری لەو سێ یارییەدا بکات بۆ ئەوەی لە ڕووی توانای جەستەییەوە بە تەواوی خۆی ئامادە بکات بۆ مۆندیالی 2026 کە بڕیارە لە ناوەڕاستی مانگی شەشدا بەرێوە بجێت.
AM:11:24:13/05/2026
ئهم بابهته 32
جار خوێنراوهتهوه