نەسر نەیتوانی لە هیلال بباتەوە و ببێتە پاڵەوان.
وێستگە سپۆرت-
لە خولی سعودیدا، یانەی نەسر بە گۆڵێک لەگەڵ هیلال یەکسان بوون وە یەکلابونەوەی پاڵەوانی ئەم وەرزەی خولەکە کەوتە کۆتا هەفتە.
شەوی ڕابردوو لە چوارچێوەی یارییەکانی هەفتەی 32 ی خولی ڕۆشانی سعودیدا یانەی هیلال بووە میوانی یانەی نەسر.
لە تایمی یەکەمدا یاریزانانی خاوەن یاریگا باستر دەرکەوتن و لە خولەکی 37 ی ئەو تایمەدا گۆڵی یەکەمیان تۆمار کرد و ئەو تایمە بەو تاکە گۆڵە کۆتایی هات.
لە تایمی دووەمدا یاریزانانی هیلالیش گەرانەوە کەشی یارییەکە و یارییەکە گەرم و گوڕییەکی زۆری بە خۆیەوە بینی و هەردوولا هەوڵی زۆری گۆڵیان دا، یانەی نەسر بۆ یەکلا کردنەوەی ئەنجامەکە و بوون بەپاڵەوان، یانەی هیلالیش بۆ یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکە و درێژەدان بە کێبڕکێکردنەکەیان لەگەڵ نەسردا، هەر بۆیە لە دواین خولەکەکانی یارییەکەدا یانەی هیلال گۆڵی یەکەم و یەکسانیان تۆمار کرد و سەرەنجام یارییەکە بە ئەنجامی گۆڵێک بۆ هەر لایەکیان کۆتایی هات.
بەو یەکسانبوونەش یانەی نەسر دەبێت تا کۆتا هەفتەی خولەکە چاوەڕوان بێت و بە بردنەوەی ئەو یاریە ڕاستەوخۆ دەبێت پاڵەوان یاخود ئەگەر هیلال لەو دوو یارییەی کە ماویەتی یەک دانەیان یەکسا ببێت یان بدۆڕیت هەر ڕاستەوخۆ نەسر دەکاتە پالەوان.
AM:10:45:13/05/2026
ئهم بابهته 108
جار خوێنراوهتهوه