ئەرسناڵ بە بردنەوە لە فوڵهام جیاوازییەکەی خۆی و مان سیتی زیاترکرد.
وێستگە سپۆرت-
لە پرێمەرلیگ، یانەی ئەرسناڵ بە ئەنجامیێکی باش توانی لە فوڵهام بباتەوە و لە ئێستادا بە شێوەیەکی کاتی لە پێشەنگی ڕیزبەندییە و جیاوازییەکەی لەگەڵ مان سیتیدا زیاتر کردوە.
شەوی ڕابردوو لە چوارچێوەی یارییەکانی هەفتەی 35 ی پرێمەرلیگدا، یانەی ئەرسناڵ لە ناو یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی فوڵهامی کرد.
هە لە سەرەتای تایمی یەکەمەوە کوڕانی ئارتێتا بە بەهێزی دەستیان پێکرد و لە خولەکی 9 ی یارییەکەدا گۆڵی یەکەمیان تۆمار کردم دواتریش زۆر هەوڵی تۆمار کردنی گۆڵیان دا تاوەکو لە کۆتاییەکانی تایمی دووەمدا دوو گۆڵی دیکەیان تۆمار کرد و ئەو تایمە بە ئەنجامی 3-0 لە سوودی تۆپچییەکان کۆتایی هات.
لە تایمی دووەمدا هەردوولا هەوڵی زۆریان دا یانەی فوڵهام بۆ کەمکردنەوەی ئەنجامەکە و ئەرسناڵ بۆ تۆمارکردنی گۆڵی زیاتر بەڵام هیچ لایەکیان سەرکەوتوو نەبوون و یارییەکە تا کۆتایی بەو ئەنجامە مایەوە و سەرەنجام یارییەکە بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێوەڵام لە سوودی ئەرسناڵ کۆتایی هات.
بەو بردنەوەیەش یانەی ئەرسناڵ لە ئێستادا بە شێوەیەکی کاتی لە پێشەنگی ڕیزبەندی خولەکەدایە و 6 خاڵ لە مانچستەر سیتی دووەمەوە دوورە، بەڵام یانەکەی گواردیۆلا دوو یاری کەمتری ئەنجامداوە.
PM:01:56:03/05/2026
ئهم بابهته 80
جار خوێنراوهتهوه