‌بارشەلۆنا لە ئۆساسۆنای بردەوە و هەنگاوێکی تر لە نازناوەکە نزیک بووەوە.

وێستگە سپۆرت-

لە خولی ئیسپانیا، یانەی بارشەلۆنا بە زەحمەت لە ئۆساسۆنای بردەوە و جیاوازی خاڵەکانی بە شێوەیەکی کاتی لەگەڵ ڕیاڵ مەدریدی نزیکترین ڕکابەریدا زیاتر کرد. 

لە یارییەکانی هەفتەی 34ی لالیگادا یانەی بارشەلۆنا لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی ئۆساسۆنا.

لە تایمی یەکەمدا یارییەکە سارد و سڕیەکی زۆری پێوە بەدی دەکرا و هەردولا سەرکەوتوو نەبوون لە گۆڵ تۆمارکردندا و ئەو تایمە بەبێ گۆڵ کۆتایی هات. 

تایمی دووەمیش بە هەمان سیناریۆ بەردەوام بوو تا دە خولەکی کۆتایی یارییەکە کە لە خولەکەکانی 81 و 86دا یاریزانانی بارشەلۆنا دوو گۆڵیان تۆمارکرد، یانەی ئۆساسۆناش لە خولەکی 88 دا گۆڵێکیان تۆمار کرد و جیاوازییەکەیان کەمکردەوە، بەڵام سەرەنجام یارییەکە لە سوودی بارشەلۆنا و بە ئەنجامی 2-1 کۆتایی هات. 

بەو بردنەوەیەش یانەی بارشەلۆنا هەنگاوێکی دیکەی بۆ بەدەستهێنانی نازناوی لالیگا بڕی و لە ئێستادا جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ ڕیاڵ مەدریدی دووەمدا زیاتر کرد بۆ 14 خاڵ، وە ئەگەر یانەی ڕیاڵ مەدرید ئەمشەو بە ئیسپانیۆل بدۆڕێت یانەی بارشەلۆنا بە فەرمی دەبێتە پاڵەوانی ئەم وەرزەی لالیگا. 


PM:01:48:03/05/2026


ئه‌م بابه‌ته 84 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری