‌چەند یانەیەکی گەورەی ئەوروپا گرنگی بە گۆنزالۆ گارسیا دەدەن.

وێستگە سپۆرت-

دوو یانەی ئیتاڵی و یانەیەکی ئەڵمانی چاویان بڕیوەتە تواناکانی گۆنزالۆ گارسیای هێرشبەری یانەی ڕیاڵ مەدرید و دەیانەوێت لەم هاوینەدا بیگوازنەوە ڕیزەکانی یانەکەیان. 

ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ئەوەی ئاشکرا کردووە کە چەند یانەیەکی گەورەی ئەوروپا گرنگی بە تواناکانی گۆنزالۆ گارسیا دەدەن، کە ئەوانیش هەریەکە لە یانەکانی ئەیسی میلان و یۆڤانتۆسی ئیتاڵی و بروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانییە. 

ڕۆژنامەکە ئەوەیشی ئاشکرا کردووە کە یانەی ڕیاڵ مەدریدیش ئامادەیە دەستبەرداری ئەو یاریزانە ببێت ئەگەر هات و گرێبەستێکی 60 ملیۆنیان پێشکەش بکرێت سەبارەت بە گواستنەوەی ئەو یاریزانە. 

ئاس ئەوەیشی ئاشکرا کردووە، یانەی ئەیسی میلان لە دوای ئەوەی بۆیان دەرکەوتووە کە نرخی ئەو یاریزانە بەو شێوەیە و یانەی شاهانە داوای ئەو نرخە دەکات لە بەرامبەر دەستبەردار بوون لە گارسیا، بۆیە لە گرێبەستکردن لەگەڵ ئەو یانەیەدا پاشگەزبوونەتەوە و لە ئێستادا دەیانەوێت بە شێوەی خواستن و بۆ ماوەیەک بیگوازنەوە ڕیزەکانیان، بەڵام هەتواوەک ئێستا ڕیاڵ مەدرید بە پێشنیاری یانە ئیتاڵییەکە ڕازی نەبووە. 

گۆنزالۆ گارسیا لە سەردەمی ڕاهێنەرایەتی کردنی ئەڵۆنسۆوە زۆر بە باشی دەرکەوت و توانی سەرجەم تواناکانی خۆی پیشان بدات، بەڵام وردە وردە ئەو ڕاهێنەرە چیتر پشتی بە یاریزانەکە نەبەست و گۆنزالۆ کەوتەوە سەر کورسی یەدەگ و لە ئێستادا وەکو یاریزانێکی یەدەگ پشتی پێ دەبەسترێت، بەڵام زۆرێک لە یانەکانی ئەوروپا ئەو یاریزانە بە یاریزانێکی بە توانا و کاریگەر دەزانن لە ئەگەری گواستنەوەی و کردنی بە یاریزانی خۆیان. 


PM:02:16:28/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 60 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری