‌بازاڕی گواستنەوە لە مەدرید گەرم دەبێت.

وێستگە سپۆرت-

یانەی ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت یاریزانێک بەڕێ بکات و ئۆفەری چەند یانەیەکیشی بۆ یاریزانێکی دیکە ڕەتکردووەتەوە. 

فابریزیۆ ڕۆمانۆی ڕۆژنامەنوسی وەرزشی ئاماژەی بەوە کردووە، کە یانەی مانچستەر سیتی دەیەوێت چوامینی بگوازێتەوە ڕیزەکانی و ئامادەیی دەربڕیوە کە بە هەر نرخێک بێت ئەو ناوەڕاستکارە فەڕەنسییەیان دەوێت.

ڕۆژنامەنوسەکە ئەوەیشی ئاشکراکردووە، دوور لە خواستی یانەی مان سیتی، یانەی ڕیارڵ مەدرید ڕەتی دەکەنەوە کە لەم هاوینەدا دەستبەرداری چوامینی ببن، لەبەر ئەوەی ئیدارەی یانە مەدریدیەکە لە ئێستادا ئەو یاریزانە بە یەکێک لە یاریزانە گرنگەکانی یانەکە دەزانن ئەویش دوای ئەوە دێت کە ناوەڕاستکارە فەڕەنسییەکە لەم وەرزەکا توانیویەتی ئاستێکی نمونەیی لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید پێشکەش بکات.

فابریزیۆ دەربارەی چارەنوسی سیبایۆس ئاماژەی بەوە کرد، کە ئیدارەی یانەی ڕیاڵ مەدرید سوورن لەسەر ئەوەی کە لەم هاوینەدا سیبایۆس لە یانەکە بەڕێ بکەن و چاوەڕوانی دەستەوارەیەکی گونجاو دەکەن لە یانەکانەوە بۆ ئەوەی سیبایۆسی پێشکەش بکەن و لە ئێستادا نزیکترین ناویش بۆ گواستنەوەی سیبایۆس یانەی ئایاکس ئامستەردامی هۆڵەندییە.

ڕپژنامەی سپۆرتیش ئاماژەی بەوە کردووە، ڤینیسۆس و ڕیاڵ مەدرید گەیشتوونەتە ڕێککەوتن بۆ ئەوەی گرێبەستەکەی نێوانیان نوێ بکەنەوە، وە بەم نزیکانە واژۆ لەسەر گرێبەستە نوێکەیان دەکەن و بۆ ماوەیەکی درێژ نوێی دەکەنەوە، لە ئەگەری درێژ نەکردنەوەی گرێبەستی یاریزانە بەڕازیلییەکە، چێڵسی نزیکترین ناو دەبێت بۆ گواستنەوەی. 

 


PM:10:56:24/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 128 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری