‌مانچستەر سیتی یاری لوتکەی لە ئەرسناڵ بردەوە و جیاوازییەکەیانی کەمتر کردەوە.

وێستگە سپۆرت-

لە پرێمەرلیگ، یانەی مانچستەر سیتی بە ئەنجامی 2-1 لە ئەرسناڵی بردەوە و لە ئێستادا جیاوازی خاڵەکانیان کەم بووەوە بۆ تەنها 3 خاڵ.

شەوی ڕابردوو لە چوارچێوەی یارییەکانی هەفتەی 33ی پرێمەرلیگدا چەند یارییەک ئەنجام دران و لە یەکێک لە یارییەکان یانەی مەنچستەر سیتی لە یاریگای خۆیدا میوانداری ئەرسناڵی کرد. 

لە سەرەتاکانی تایمی یەکەم و لە خولەکی 16 دا ڕەیان شەرقی بە گۆڵێک مانچستەر سیتی پێش خست، بەڵام هەر زوو ئەرسناڵ لە خولەکی 18 دا گۆڵی یەکسانیان تۆمار کردەوە، ئەو تایمە بە یەکسانی و بەبێ گۆڵ کۆتایی هات. 

لە تایمی دووەمدا هەردوولا بەردەوام بوون لە هێرش بردنە سەر گۆڵی یەکتر، بەڵام دووبارە مانچستەر سیتی دەسپێشخەری کرد و لە خولەکی 65 دا ئێرلینگ هالاند گۆڵی دووەمی بۆ مانچستەر سیتی تۆمار کرد، سەرەڕای ئەوەی ئەرسناڵ هەوڵەکانی چڕتر کردەوە بۆ ئەوەی هیچ نەبێت گۆڵی یەکسانی تۆمار بکەنەوە بەڵام سەرکەوتوو نەبوون و سەرەنجام یارییەکە بە ئەنجامی 2-1 لە سوودی شین پۆشەکانی مانچستەر کۆتایی هات. 

بەو بردنەوەیش مانچستەر سیتی ئێستا خاوەنی 67 خاڵە و یاریەک کەمتری ئەنجام داوە و لە پلەی دووەمی ڕیزبەندییەکە دایە و ئەرسناڵیش 70 خاڵی هەیە و لە پێشەنگی ڕیزبەندییەکەدایە. 


AM:10:53:20/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 92 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری