‌ئەربێلوا "یاریزانەکانم یارییەکی نایابیان کرد و ئێمە شایەنی ئەو دۆڕانە نەبووین".

وێستگە سپۆرت-

ئەلڤارۆ ئەربێلوای ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید لە پاش دۆڕانەکەیان بەرامبەر بایرن "کرانە دەرەوەی کاماڤینگای لە لایەن ناوبژیوانەوە کارێکی دوور لە یاسای ناوبژیوان بوو". 

شەوی ڕابردوو یانەی ڕیاڵ مەدرید بە یانەی بایرن مونشن دۆڕا و کرایە دەرەوەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، لە پاش یارییەکە ئەلڤارۆ ئەربێلوای ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید ئاماژەی بەوە کرد "من شانازی بە یاریزانەکانمەوە دەکەم، بەرزترین ئاستیان پێشکەس کرد، بەڵام هەڵەی ناوبژیوان هەموو ماندووبونەکەمانی بە هەدەر دا". 

ئەربێلوا وتیشی، "ئێمە بە پلانێکی زۆر هێرشبەری باش دەستمان بە یارییەکە کرد و توانیشمان تاڕادەیەکی زۆر پلانەکانمان لە ناو یاریگادا جێ بەجێ بکەین، بەڵام دواجار ئەمە تۆپی پێیە". 

لە درێژەی قسەکانیدا ڕاهێنەرە ئیسپانییەکە ئاماژەی بەوە کرد،"بڕیاری ناوبژیوان لەو ساتەدا بەرامبەر کاماڤینگا وابزانم تۆزێک بێ ئاگایی بوو لەوەی کە ئەو یاریزانە کارتی یەکەمی هەیە و بێ ئاگا لەوەی کە دەبێتە کارتی دووەم و دەبێت کارتی سووری بەڕوودا بەرز بکاتەوە، هەر بۆیە ئێمە دەڵێین ناوبژیوان کارێکی دوور لە یاسای ئەنجام داو ماندوێتی ئێمەی بەهەدەردا". 

لە کۆتایی قسەکانیدا ئەربێلوا وتی، "بارودۆخی خولی ئیسپانی بۆ ئێمە قورس بووە بەڵام ئێمە هێشتا دەمانەوێت تا کۆتا ساتەکانی ئەو خولە کێبڕکێی بەدەستهێنانی نازناوەکە بکەین". 


AM:11:05:16/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 292 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری