‌ڕیاڵ مەدرید ماڵئاوایی کرد و ئەرسناڵیش سەرکەوت بۆ قۆناغی داهاتوو.

وێستگە سپۆرت-

لە چامپیۆنسلیگ، ڕیاڵ مەدرید یاری گەڕانەوەیشی بە بایرن دۆڕانرد و ماڵئاوایی کرد، ئەرسناڵیش توانی بەسەر پشتی لیشبۆنەدا بچێتە قۆناغی پێش کۆتایی.

شەوی ڕابردوو لە قۆناغی هەشتەمی جامپیۆنسلیگ و لە یاری گەڕانەوەدا چەند یارییەک ئەنجام دران. 

لە یاری یەکەمدا یانەی ڕیاڵ مەدرید بووە میوانی بایرن مونشن، یارییەکە لە سەرەتاوە هاوسەنگییەکی زۆری تێدا بەدی کرا و سەرەتا ڕیاڵ مەدرید گۆڵێکیان تۆمار کرد و دواتر بایرن ئەنجامەکەی یەکسان کردەوە، دواتر ئاردا گولەر گۆڵی دووەمی تۆمار کرد بەڵام دووبارە بایرن ئەنجامەکەی یەکسان کردەوە، لە دواین چرکەساتەکانی ئەو تایمی یەکەمدا مباپێ گۆڵی سێیەمی یانەکەی تۆمارکرد و تایمی یەکەم لە سوودی ڕیاڵ مەدرید کۆتایی هات، بەڵام دوور لە چاوەڕوانییەکان یانەی بایرن لە دواین خولەکەکانی تایمی دووەمدا دوو گۆڵی تریان تۆمار کرد و سەرەنجام یاری گەڕانەوەش بە ئەنجامی 4-3 لە سوودی بایرن کۆتایی هات و بایرن مونشن یاری چوون و گەڕانەوەی بە ئەنجامی 6-4 لە ریاڵ مەدرید بردەوە و گەیشتە قۆناغی داهاتووی چامپیۆنسلیگ.

لە یارییەکی تردا یانەی ئەرسناڵ لە ناو یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی سپۆرتینگ لیسبۆنەی پرتوگالی کرد، بەڵام یارییەکە بە یەکسانی و بەبێ گۆڵ کۆتایی هات، بەڵام بە ئەنجامی هەردوو یاری یانەی ئەرسناڵ بە ئەنجامی 1-0 سەرکەوت بەسەر سپۆرتینگدا و چووە قۆناغی داهاتوو. 

بەو ئەنجامانەش یانەی بایرن مونشن و ئەرسناڵ هاوشانی پاریس سانجێرمان و ئەتلەتیکۆ مەدرید چوونە قۆناغی چوارتیپی و ڕیاڵ مەدرید و سپۆرتینگیش هاوشێوەی بارشەلۆنا و لیڤەرپوڵ ماڵئاواییان کرد. 


AM:10:52:16/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 132 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری