‌بارشەلۆنا یاری چوونی بە ئەتلەتیکۆ مەدرید دۆڕاند و پاریسیش لە لیڤەرپوڵی بردەوە.

وێستگە سپۆرت-

لە چامپیۆنسلیگ، یانەی بارشەلۆنا لە ناو یاریگای خۆیدا بە ئەنجامی 2-0 بە ئەتلەتیکۆ مەدرید دۆڕا و پاریسیش بە هەمان ئەنجام لە لیڤەرپوڵی بردەوە. 

شەوی ڕابردوو لە چوارچێوەی یارییەکانی قۆناغی هەشتی چامپیۆنسلیگ و لە یاری چووندا دوو یاری دیکە ئەنجام دران. 

لە یەکێک لە یارییەکاندا یانەی بارشەلۆنا لە ناو یاریگای کامپ نۆی تایبەت بە خۆی میواندارەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی کرد، لە سەرەتاوە بارشەلۆنا باشتر دەرکەوتن، بەڵام لە خولەکی 44 ناوبژیوان کۆبارسێی بەرگریکاری بارشەلۆنای بە کارتی سوور کردە دەرەوە، ڕاستەوخۆ و لە خولەکی 45 دا ئەلڤارێز بە شێوازێکی زۆر جوان ئەتلەتیکۆ مەدریدی بە گۆڵێک پێشخست، لە تایمی دووەمدا یانەی بارشەلۆنا زۆر هەوڵی یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکەیان دا، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون و لە خولەکی 70 شدا ئەتلەتیکۆ گۆڵی دووەمیان تۆمار کرد و سەرەنجام یانەی بارشەلۆنا بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێوەڵام بە ئەتلەتیکۆ مەدرید دۆڕا. 

لە یارییەکی تری ئەو شەوەدا یانەی پاریس سانجێرمان میوانداری یانەی لیڤەرپوڵی کرد، وەک ئەوەی چاوەڕوان دەکرا یانە پاریسییەکە باشتر دەرکەوتن و لە خولەکەکانی 11 و 65 دا دوو گۆڵیان تۆمار کرد و سەرەنجام یارییەکەیان بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێوەڵام بردەوە. 

بڕیارە یاری گەڕانەوەی ئەم دوو ڕووبەڕووبونەوەیە لە 14 ی ئەم مانگەدا ئەنجام بدرێت. 


AM:10:24:09/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 48 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری