مارۆتا" ئەمە شەرمەزارییە کە بەو شێوەیە هێرش دەکرێتە سەر باستۆنی".
وێستگە سپۆرت-
سەرۆکی یانەی ئینتەر میلان دژی هەموو ئەو هێرشانە وەستایەوە کە دەکرێتە سەر باستۆنی بەرگریکاری یانەکەی.
لە پاش یارییە چارەنوسسازەکەی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بەرامبەر هەڵبژاردەی بۆسنە، کە باستۆنی بە کارتی سوور کرایە دەرەوە و هەڵبژاردەی ئیتاڵیاش بۆ سێیەم مۆندیالی لەسەر یەک بێبەش بوو، لەو کاتەوە هێرشێکی زۆر لەلایەن هاندەرانی هەڵبژاردەکەوە دەکرێتە سەر باستۆنی و بە هۆکاری سەرەکی دۆڕانەکەی دەزانن.
جۆزێپی مارۆتای سەرۆکی یانەی ئینتەرمیلان لە لێدوانێکیدا دەربارەی ئەو هێرشانەی دەکرێتە سەر بەرگریکاری یانەکەی وتی،" ئەمە شەرمەزارییە کە بەمشێوەیە وەک ئەوەی تاوانێکی کردبێت هێرش دەکەن سەر باستۆنی و کارێکی ناڕەوایە، دەبێت ڕایبگرن".
مارۆتا سەبارەت بە ڕۆشتنی باستۆنی لە کۆتایی ئەم وەرزەدا ئاماژەی بەوە کرد، کە ئێمە دەمانەوێت باستۆنی لە یانەکەمان بمێنێتەوە، لەبەر ئەوەی باستۆنی یەکێکە لە گرنگترین و کاریگەرترین یاریزانی یانەکەمان، بەڵام بە دووریشی نازانم کە لەم هاوینەدا دۆخێک بێتە پێشەوە کە بمانەوێت هەڵسەنگاندن بۆ ئەو گرێبەستانە بکەین کە پێشکەشمان دەکرێت".
باستۆنی لە ئێستادا لە بارودۆخێکی خراپی دەروونیدایە بە هۆی ئەو هێرشانەی دەکرێتە سەری، ڕەنگە ئەمانە ببنە فشارێکی زیاتر بۆ ئەوەی ئەو یاریزانە بیەوێت بە هەرشێوەیەک بێت لەم هاوینەدا ئیتاڵیا جێبهێڵێت و بارشەلۆناش نزیکترین بژاردەیە.
AM:10:45:06/04/2026
ئهم بابهته 184
جار خوێنراوهتهوه