ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت ماستانتانۆ بە شێوەی خواستن بدات بە یانەیەک.
وێستگە سپۆرت-
ئیدارەی یانەی ڕیاڵ مەدرید بیری لەوە کردووەتەوە کە ئەگەر لەم هاوینەدا چەند گرێبەستێک ئەنجام بدەن، ئەو کات فرانکۆ ماستانتانۆی ئەرجەنتینی بە شێوەی خواستن و بۆ ماوەیەک بیدەن بە یانەیەکی دیکە.
سەرچاوەیەکی ئیسپانی ئاشکرای کردووە، کە یانەی ڕیاڵ مەدرید بیری لەوە کردووەتەوە کە لەم هاوینەدا ماستانتانۆی ئەرجەنتینی بۆ ماوەیەک بە شێوەی خواستن بیدات بە یانەیەک، ئەوەس دوای ئەوە هات کە لەم دوایانەدا ئاستی ئەو یاریزانە پاشەکشەیەکی زۆری بە خۆیەوە بینیوە.
سەرچاوەکە ئاماژەیشی بەوە کردووە کە هۆکار دابەزینی ئاستی ماستانتانۆ، بۆ ئەوە ئەگەڕێتەوە کە ئەو یاریزانە لە لایەنی ئەلڤارۆ ئەربێلوای ڕاهێنەرەوە کاتی کەمتر لە یاریکردنی پێ دەبەخشرێت و ڕاهێنەرەکە پێی وایە کە ئەو یاریزانە لەگەڵ شێوازی یاریکردنی ئەودا ناگونجێت.
هەر بۆیە ئیدارەی یانەکە بژاردەی بەڕێکردنی یاریزانەکەی داناوە بۆ ئەم هاوینە وەک چارەنوسی ئەو یاریزانە بە بێ بژاردەی کڕینەوەی ئەو یاریزانە لەلایەن ئەو یانەیەی کە بە شێوەی خواستن ئەو یاریزانە دەگوازێتەوە، لە پێناو ئەوەی هەر کە یانەکە پێویستیان بەو یاریزانە بوو بتوانن بیگەڕێننەوە یانەکە.
PM:02:05:30/03/2026
ئهم بابهته 76
جار خوێنراوهتهوه