بارشەلۆنا لەسەر داوای هانسی فلیک گرێبەستی بەرگریکارێکی نوێ دەکاتەوە.
وێستگە سپۆرت-
هانسی فلیکی ڕاهێنەری بارشەلۆنا سەرسامە بەو ئاستە بەرزەی کە جێرارد مارتن پێشکەشی دەکات و داوای لە ئیدارەی یانەکە کردووە کە گرێبەستی ئەو بەرگریکارە نوێ بکەنەوە.
سەرچاوەیەکی ئیسپانی ئاشکرای کردووە، کە جێرارد مارتنی بەرگریکاری یانەی بارشەلۆنا بە هۆی ئەو ئاستە بەرزەی کە لەگەڵ یانە کەتەلۆنییەکەدا پێشکەشی دەکات بووەتە جێی بایەخی زۆرێک لە یانەکانی ئەوروپا و یانەی میلان یەکێکە لەو یانانە.
بەڵام هانسی فلیک ڕاهێنەری یانەکە، جێرارد مارتن بە یەکێک لە یاریزانە گرنگەکانی خۆی دەزانێت، هەربۆیە ڕێگرە لە ڕۆشتنی ئەو یاریزانە، هەر بۆیە داوای لە یانەکە کردووە کە وا لەو یاریزانە بکەن بە هەر نرخێک بێت گرێبەستەکەی نوێ بکەنەوە.
مارتن لەگەڵ یانەی بارشەلۆنا، لە ئێستادا نرخەکەی لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزاناندا بە نزیکەی 25 ملیۆن دەخەمڵێنرێت و یاریزانەکە تاوەکو هاوینی 2028 گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی بارشەلۆنادا درێژەی هەیە.
AM:11:50:24/03/2026
ئهم بابهته 76
جار خوێنراوهتهوه