ڕیاڵ مەدرید دەیانەوێت دەستبەرداری کاماڤینگا بن.
وێستگە سپۆرت-
ئیدارەی یانەی ڕیاڵ مەدرید دەیانەوێت لە کۆتایی ئەم وەرزەدا دەستبەرداری کاماڤینگای ئەستێرەی یانەکە بن و ئەو یاریزانە لە یانەکە بەڕێ بکەن.
ڕادیۆی مارکا ئاشکرای کردووە، کە یانە مەدریدییەکە دەیانەوێت لە کۆتایی وەرزدا کاماڤینگا بەڕێبکەن و لە ئێستاوە چەند یانەیەک هاتوونەتە سەر خەت بۆ بەدەستهێنانی تواناکانی ئەو یاریزانە کە لە نێویاندا یانەکانی چەند یانەیەکی گەورەی ئینگلتەرا هەن کە کاماڤینگایان دەوێت.
ڕادیۆی مارکا ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە یانەی ڕیاڵ مەدرید ئامادەن بیر لە هەر گرێبەستێک بکەنەوە کە پێشکەشیان بکرێت بۆ گواستنەوەی کاماڤینگا بە مەرجێک بڕی گرێبەستەکە زیاتر بێت لە 50 ملیۆن یۆرۆ.
چەندە سەرچاوەیەکی دیکەی ئیسپانی ئاماژەیان بەوە کردووە، کە ئەگەر ئیدارەی یانەی ڕیاڵ مەدرید بییەوێت لەم هاوینەدا گرێبەستی نوێ ئەنجام بدات ئەوا پێویستە چەند یاریزانێکی یانەکەی بەڕێ بکات. کە کاما ڤینگا یەکێکە لەو یاریزانانە.
AM:11:10:17/03/2026
ئهم بابهته 172
جار خوێنراوهتهوه