لیڤا لە پێناو مانەوەیدا ئامادەیە قوربانی بدات.
وێستگە سپۆرت-
ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی. هێرشبەری بارشەلۆنا، ئامادەیی خۆی دەربڕیوە کە موچەکەی کەم بکاتەوە لە پێناو ئەوەی لە بارشەلۆنا بمێنێتەوە.
ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ئاشکرای کردووە، کە گرێبەستەکەی لیڤا لەم هاوینەدا لەگەڵ بارشەلۆنا کۆتایی دێت و ئەو یاریزانە دەبێت یانە کەتەلۆنییەکە بەجێبهێڵێت، بەڵام لیڤا بڕیاری داوە لە پێناو مانەوەی لە بارشەلۆنا موچەکەی کەم بکاتەوە و لەو یانەیە بەو شێوەیە بەردەوام بێت کە ڕۆڵێکی کەمتری پێبدرێت وەکو یاریزانی سەرەکی.
ڕۆژنامەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە یاریزانە پۆڵەندییەکە لە لایەن دوو یانەی تورکییەوە گرنگی پێ دەدرێت و دەیانەوێت ئەو یاریزانە بگوازنەوە، بەڵام لیڤا سوورە لەسەر مانەوەی.
لیڤاندۆڤسکی لەگەڵ بارشەلۆنادا بەژداری لە 182 یاریدا کردووە و لەو ژمارە یارییەدا توانیویەتی بەژداری لە 138 گۆڵدا بکات.
AM:10:54:17/03/2026
ئهم بابهته 76
جار خوێنراوهتهوه