فلیک بەر لە یاری یانەکەی بەرامبەر نیوکاسڵ دانی بە چەند ڕاستییەکدا نا.
وێستگە سپۆرت-
هانسی فلیکی ڕاهێنەری بارشەلۆنا پێ ڕووبەڕووبونەوەی نیوکاسڵ وتی،"ئێمەر بەرامبەر تیمێک یاری دەکەین کە خاوەن هێز و خێراییەکی زۆرن لەبەر ئەوەی ئەوان لە بەهێزترین خولی جیهان یاری دەکەن".
بڕیارە ئەمشە لە قۆناغی 16 ی چامپیۆنسلیگ و لە یاری چوونی ئەو قۆناغەدا، یانەی بارشەلۆنا لە یاریگای سان جێمس پارک ببێتە میوانی نیوکاسڵی ئینگلیزی.
بەر لە یارییەکە هانسی فلیکی ڕاهێنەری بارشەلۆنا وتی، یانەکەمان خاوەن توانا و هێزێکی تایبەتە و دەمانەوێت ئەم تاقیکردنەوەی تێپەڕێنین و جێ دەستی خۆمان لەم یاریگایە بەجێ بهێڵین".
ڕاهێنەرەکە ئاماژەی بەوەش کرد، "ئێمە ماندووین بەڵام سەرەڕای ئەوەی ئێمە لەم هەفتەیەدا چووینە بلباو و دواتر هاتینە بەریتانیا، بە شێوەیەکی باش خۆمان ئامادە کردووە بۆ ئەوەی لەم یاریگایە بردنەوە بەدەستبهێنین و دواتر بەربەستی نیوکاسڵ تێپەڕێنین".
فلیک لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوە کرد، ئێمە بەرامبەر تیپێک یاریی دەکەین کە خاوەن هێز و خێراییەکی زۆرن چونکە ئەوان لە بەهێزترین خولی دنیا یاری دەکەن، بەڵام دڵنیام یاریزانەکانم توانای ئەوەیان هەیە بردنەوە تۆمار بکەین".
لە کۆتایی قسەکانیدا هانی فلیک باسی لێدوانەکانی چاڤی هێرناندێزی کرد و وتی، "من و چاڤی پەیوەندییەکی باشمان هەیە و نامەوێت هەندێک وردەکاری هەیە بۆ میدیاکانی باس بکەم".
AM:11:47:10/03/2026
ئهم بابهته 88
جار خوێنراوهتهوه