ئێمباپێ کێشەی لەگەڵ دەستەی پزیشکی ڕیاڵ مەدریددا هەیە.
وێستگە سپۆرت-
کیلیان ئێمباپێ ماوەی پێکانەکەی درێژە دەکێشێت و یاریزانەکەش لە دەستەی پزیشکی یانەی ڕیاڵ مەدرید ناڕازییە.
ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی حاشکرای کردووە، کا کیلیان ئێمباپێ لە دەستەی پزیشکی یانەکەی ناڕازییە و پێیوایە نەیانتوانیوە لە تێپەڕاندنی پێکانەکەیدا یارمەتیدەرێکی باشی بن.
ڕۆژنامەکە ئەوەیشی ئاشکرا کردووە، کە یاریزانەکە ماوەی چەند مانگێکە بە دەست پێکانی ئەژنۆیەوە دەناڵێنێت و لە ئێستادا ئازاری ئەژنۆی گەیشتووەتە ئاستێک کە یاریزانەکە نایەوێت تا بە تەواوی چاک ببێتەوە دەست بکاتەوە بە یاری کردن، وە یاریزانەکە بیری لەوە کردووەتەوە کە گەشتی فەڕەنسا بکات و لەوێ چارەسەری ڕیشەی بۆ پێکانەکەی وەربگرێت.
ڕۆژنامەی سپۆرتیش ئەوەی پشتڕاستکردووەتەوە، کە ئێمباپێ بڕیاری داوە تا ماوەی مانگێک بەژداری یارییەکانی یانەکەی نەکاتەوە تاوەکو بە تەواوی لە پێکانەکەی چاک دەبێتەوە.
ڕۆژنامەی مارکا ئاماژەیشی بەوە کردووە کە ئەگەر ئێمباپێ وردە وردە هاست بە کەمبوونەوەی ئازارەکەی نەکات دوور نیە کە پەنا بۆ نەشتەرگەری نەبات.
ئەوە لە کاتێکدایە ئەربێلوای ڕاهێنەری ڕایڵ مەدرید ئاماژەی بەوە کردبوو کە ئێمباپێ دەتوانێت یاری بکات و دۆخی بەرەو باشی چووە.
PM:12:47:03/03/2026
ئهم بابهته 100
جار خوێنراوهتهوه