لیڤەرپوڵ بیر لە گواستنەوەی کۆندێ دەکاتەوە.
وێستگە سپۆرت-
یانەی لیڤەرپوڵ گرنگی بە تواناکانی کۆندێ دەدات و دەیەوێت لە گواستنەوەی هاوینەدا ئەو یاریزانە لە بارشەلۆناوە بگوازێتەوە ڕیزەکانی.
ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی ئاشکرای کردووە، کە ئیدارەی یانەی لیڤەرپوڵ، گربەستێکی گرانبەهای بە بڕی 80 ملیۆن یۆرۆ ئامادە کردووە بۆ ئەوەی لەم هاوینەدا پێشکەشی بارشەلۆنای بکات لە بەرامبەر بەدەستهێنانی تواناکانی جول کۆندێی بەرگریکاری یانە کەتەلۆنییەکە.
ڕۆژنامەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە، یانەی بارشەلۆنا هیچ بیریان لەوە نەکردووەتەوە کە بەم نزیکانە دەستبەرداری کۆندێ ببن و بە یەکێک لە یاریزانە گرنگەکانی یانەکەی دەزانن.
جول کۆندێی تەمەن 27 ساڵ، تا هاوینی 2030 گرێبەستی لەگەڵ بارشەلۆنا هەیە و ئێستا یەکێکە لە بەرگریکارە سەرەکییەکانی بارشەلۆنا.
AM:11:51:14/02/2026
ئهم بابهته 56
جار خوێنراوهتهوه