ستێرلینگ بەنیازە یانەیەکی دەرەوەی ئینگلتەرا تاقیبکاتەوە.
وێستگە سپۆرت-
ڕەحیم سترلینگ، دەیەوێت ئەزموونی یاریکردنی بگوازێتەوە یانەیەکی دەرەوەی ئینگلتەرا.
فابریزیۆ ڕۆمانۆی ڕۆژنامەنوسی وەرزشی ئاشکرای کردووە، کە ڕەحیم سترلینگی ئینگلیزی، وەک یاریزانێکی ئازاد پەیوەندی دەکات بە یانەی فاینۆردی هۆڵەندییە و دەیەوێت ئەزموونی یاریکردن لە دەرەوەی ئینگلتەرا تاقی بکاتەوە.
ڕۆژنامەنوسەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە، کە یاریزانەکە لەسەر ڕەزامەندی و داواکاری ڕۆبن ڤان پێرسی ڕاهێنەری ئێستای یانەکە بووە و گرێبەستەکەی بۆ ماوەی شەش مانگ و تاوەکو کۆتای ئەم وەرزە بەردەوام دەبێت.
فابریزۆ دەشڵێت، کە ئەمڕۆ ستێرلینگ گەشتی هۆڵەندا دەکات و هەر ئەمڕۆ هەنگاوە فەرمییەکان تەواو دەکات و وەکو یاریزانی نوێی یانەکە دەناسرێنێت.
AM:11:47:14/02/2026
ئهم بابهته 64
جار خوێنراوهتهوه