بەرپرسانی خولی سعودی لە ڕۆناڵدۆ توڕەن، و دواین هۆشداریان بە یاریزانەکە داوە.
وێستگە سپۆرت-
بەرپرسانی خولی ڕۆشانی سعودی لە کردەوەکانی ئەم دواییەی ڕۆناڵدۆ توڕەن و پێیان ڕاگەیاندووە گەر بەردەوام بێت لەو کردەوانەی سزا دەدرێت.
کریستیانۆ ڕناڵدۆ بۆ دووەم یاری یانەکەی بەژداری نەکرد وو سووربوو لەسەر قسەکانی خۆی، بەمەش زیاتر بەرپرسانی خولەکەی لە خۆی توڕە کردو پێیان ڕاگەیاندووە کە خولەکە هەندێک بنەما و پرەنسیپی تایبەتی هەیە کە هەر یانەیەک یان یاریزانێک بیەوێت لەوانە لا بدات سزا دەدرێت لەلایەن فیدراسیۆنی وڵاتەکەوە.
ڕۆژنامەی ئاس بڵاوی کردووەتەوە، کە ئەگەر ڕۆناڵدۆ پێشی ڕاگەیەندراوە، کە ئەگەر لەسەر ئەو کردەوانەی بەردەوام بێت ئەوا سزای توند دەدرێت بەبێ گوێدانە ناوناوبانگی یاریزانەکە.
ڕۆناڵدۆ، لەکۆتاییەکانی مانگی ڕابردووەوە، توڕەبوونەکانی سەبارەت بە ناعەدالەتی سندوقی وەبەرهێنانی سعودی هەڵڕشت بەرامبەر بە جیاوازیکردن لە نێوان یانەکانی خولەکەدا و ئاماژەی بەوە کرد کە هەتا ئەو کێشانە چارەسەر نەکرێت یاری بۆ نسەر ناکاتەوە.
AM:11:02:07/02/2026
ئهم بابهته 116
جار خوێنراوهتهوه