نزیکترین پاڵێوراوەکان بۆ شوێنگرتنەوەی گواردیۆلا دیاریکران.
وێستگە سپۆرت-
ئیدارەی یانەی مانچستەر سیتی چەند ناوێکی دیاری کردووە کە یەکیان بکات بە شوێنگرەوەی پیپ گواردیۆلا لە ئەگەری ڕۆشتنیدا.
لە پاش ئەوەی زۆرێک لە سەرچاوە ڕۆژنامەوانییەکان ئاماژەیان بەوە کرد کە پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەری یانەی مانچستەر سیتی لە کۆتای ئەم وەرزەدا، دەست لە پۆستی ڕاهێنەرایەتی یانەکە هەڵ دەگرێت، هەر بۆیا ئیدارەی یانەکە کەوتونەتە خۆیان و چەند ناوێکیان دیاریکردووە کە یەکێکیان بکەن بە شوێنگرەوەی ڕاهێنەرە ئیسپانییەکە.
ڕۆژنامەی تەلیگراف چەند ناوێکی ئاشکراکردوە کە ئیدارەی سیتیزینس دیاریان کردووە کە دیاریترینیان ئەمانەن، چابی ئەڵۆنسۆی ڕاهێنەری پێشووی ڕیاڵ مەدرید، ئینزۆ مارێسکای ڕاهێنەری پێشووی چێڵسی و سیسک فابریگازی ڕاهێنەری ئێستای یانەی کۆمۆی ئیتاڵی.
وە ڕۆژنامەنوسی ئەڵمانی ریستیان فاڵکیس ئاماژەی بەوە کردووە کە ڤیسێنتی کۆمپانیش یەکێکی ترە لە بەر بژێرەکان، بەو پێیەی کۆمپانی کڕی یانەکەیە و پێشووتر یاریزانی سیتی بووە، هەر بۆیە دوور نییە بیکەن بە ڕاهێنەری داهاتووی یانەکەش.
یانەکە لە ئێستادا ویستی لەسەر مانەوەی گواردیۆلایە بەڵام ئەگەر ئەو ڕاهێنەرە سووربێت لەسەر ڕۆشتنی، ئەوا هەوڵدەدەن بە زووترین کات یەکێک لەو ناوانە ڕازی بکەن بۆ پۆستی ڕاهێنەرایەتی مانچستەر سیتی.
AM:10:52:04/02/2026
ئهم بابهته 76
جار خوێنراوهتهوه