‌بارشەلۆنا جێگرەوەی بۆ چێزنی و شتیگن دیاری کردووە.

وێستگە سپۆرت-

یانەی بارشەلۆنا دەیەوێت تاوەک و کۆتایی ئەم وەرزە هەردوو گۆڵپارێزە یەدەگەکەی بەڕێ بکات و شوێنگرەوەشی بۆ دیاریکردوون. 

ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ، بڵاویکردووەتەوە، یانەی بارشەلۆنا گرنگی بە تواناکانی گۆڵپارێزی ئێستای یانەی ڕیاڵ سۆسیداد دەدات و دەیەوێت لە مێرکاتۆی هاوینەدا ئەو گۆڵپارێزە بگوازێتەوە ڕیزەکانی و بیکاتە شوێنگرەوەی گۆڵپارێزە یەدەگەکانی کە تاوەکوو کۆتای ئەم وەرزە چێزنی و شتیگن بەڕێدەکات. 

ڕۆژنامەکە ئاشکرای کردووە، کە یانەی بارشەلۆنا پێی وایە کە بەدەستهێنانی گۆڵپارێزەکەی یانەی ڕیاڵ سۆسیداد کارێکی قورس نییە و زیادەیەکی باش دەبێت بۆ یەدەگی یانەکە و وەک و گۆڵپارێزی دووەمی یانەکە لە پاش خوان گارسیاوە. 

ئەلێکس ڕۆمیرۆ، ماوەی گرێبەستەکەی تاوەکو کۆتایی وەرزی داهاتوو لەگەڵ یانەی ڕیاڵ سۆسیداد بەردەوامە. 




AM:10:56:20/01/2026


ئه‌م بابه‌ته 72 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری