‌ئینتەر میلان نەیتوانی لە ناپۆلی بەرێتەوە و بە دوو گۆڵ یەکسان بوون.

وێستگە سپۆرت-

لە خولی ئیتاڵیا، ئینتەر میلان بەدوو گۆڵ لەگەڵ ناپۆلی یەکسان بوون، بەڵام لە پێشەنگیدا مایەوە. 

شەوی ڕابردوو لە یارییەکانی هەفتەی 20 ی خولی کاڵیچیۆی ئیتاڵیدا، ئینتەر میلان لە یاریگای جۆزێپی میاتزای تایبەت بەخۆی میوانداری ناپۆلی کرد. 

لە تایمی یەکەمی یارییەکەدا، یاریزانانی ئینتەر میلان لە کەشی یارییەکە بوون و باشتر دەرکەوتن، وە هەر بەزووی و لە خولەکی 9 دا توانیان لە ڕێگای دیمارکۆوە گۆڵی یەکەم تۆمار بکەن، بەڵام یاریزانانی ناپۆلی نەیانهێشت دڵخۆشی ئەم گۆڵە زۆر بخایەنێت و لە خولەکی 26 دا ماکتۆمینای گۆڵی بەرامبەر بوونەوەی تۆمارکرد و ئەو تایمە بە یەکسان بوون و بە گۆڵێک بۆ هەرلایەکیان کۆتایی هات. 

لە تایمی دووەمدا یارییەکە هاوسەنگی پێوە دیار بوو، بەڵام یاریزانانی ئینتەر میلان دووبەر دەستپێشخەر بوون لە گۆڵ تۆمار کرد و لە خولەکی 73 دا لە ڕێگەی لێدانی سزاوە گۆڵی پێشکەوتنیان تۆمارکرد، وە لە کۆتاییەکانی ئەم تایمەدا و لە خولەکی 81 دا ماکتۆمینای دووبارە گۆڵی بەرامبەر بوونەوەی تۆمارکرد و سەرەنجام یارییەکە بە یەکسانبوون و بە دوو گۆڵ بۆ هەرلایەکیان کۆتایی هات. 

بەم بردنەوەیە ئینتەر میلان دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا، بەڵام هێشتا بە کۆکردنەوەی 43 خاڵ لە پێشەنگی خولەکەدا مایەوە و ناپۆلیش بە کۆکردنەوەی 39 خاڵ لە پلەی سێیەمی ڕیزبەندی خولەکە دێت. 


AM:11:36:12/01/2026


ئه‌م بابه‌ته 148 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری