‌مانچستەر سیتی گواستنەوەی ئەستێرەیەکی گەورەی ڕاگەیاند.

وێستگە سپۆرت-

یانەی مانچستەر سیتی گواستنەوەی سیمینیۆی لە بۆرنمۆسەوە بۆ یانەکەی ڕاگەیاند. 

یانەی مانچستەر سیتی ئەمڕۆ 1/9 لە هەژمارەی فەرمی خۆی، گواستنەوەی سیمینۆیی ئەستێرەی گانای لە بۆرنمۆسەوە بۆ ڕیزەکانی یانەکەی ڕاگەیاند. 

گریبەستەکە بە بڕی 65 ملیۆن پاوەند بووە بۆ ماوەی پێنج ساڵ و تا ساڵی 2031 لەگەڵ مانچستەر سیتی دەبێت. 

سیمینیۆ بەژداری لە 110 یاریدا کرد لەگەڵ بۆرنمۆس، لەو ژمارە یارییەشدا بەژدارەی 45 گۆڵدا کردبوو. 



PM:07:43:09/01/2026


ئه‌م بابه‌ته 372 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌