‌لە خولی ئینگلتەرا، ئەرسناڵ و لیڤەرپەڵ بەبێ گۆڵ یەکسان بوون.

وێستگە سپۆرت-

ئەرسناڵ لەگەڵ لیڤەرپوڵدا بەبێ گۆڵ یەکسان بوو، وە نەیتوانی سوود لە یەکسانبوونەکەی مانسیتی وەربگرێت.

شەوی ڕابردوو لە یارییەکانی گەڕی 21 ی پرێمەرلگدا، ئەرسناڵ لە یاریگای ئیماراتی تایبەت بە خۆیدا میوانداری لیڤەرپوڵی کرد.

لە تایمی یەکەمدا تۆپچییەکانی لەندەن باشتر دەکەوتن و چەند هەلێکی مەترسیداریان بردە سەر گۆڵی لیڤەرپوڵ، هەرچی ڕێدزەکانیش بێوەڵام نەبوون و چەند هێرشێکیان کردە سەر تۆپچییەکان، بەڵام هەموو هیرشەکان بێ ئەنجام بوون و ئەو تایمە بەبێ گۆڵ کۆتایی هات. 

تایمی دووەمی یارییەکەش بە هەمان سیناریۆی تایمی یەکەمەوە بەردەوام بوو، سەرەنجام یارییەکە بە یەکسان بوون و بەبێ گۆڵ یەکسان بوو، ئەرسناڵیش بەم یەکسابوونەی نەیتوانی سوود لە یەکسان بوونەکەی مانسیتی وەربگرێت و جیاوازییەکەی بکات بە 8 خاڵ، هەر بۆە بەم یەکسان بوونە جیاوازییەکە بە 6 خاڵ مایەوە. 

بەم یەکسان بوونەش ئەرسناڵ بە کۆکردنەوەی 49 لە پێشەنگی ڕیزبەندی خولەکە دێت، و لیڤەرپوڵیش بە کۆکردنەوەی 35 خاڵ لە پلەی چوارەمی ڕیزبەندییەکەیە. 




PM:06:57:09/01/2026


ئه‌م بابه‌ته 244 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌