‌نەسر بە قادسییە دۆڕا و سێ خاڵی گرنگی لەدەستدا.

وێستگە سپۆرت-

لە خولی ڕۆشانی سعودیدا، نەسر لەسەر ئەنجامە خراپەکانی بەردەوام بوو. نەیتوانی لە قادسییە بەرێتەوە.

لە یارییەکانی گەڕی 13 یەمی خولی ڕۆشانی سعودیدا, یانەی نەسر لە یاریگای ئەوالی تایبەت بە خۆیدا میوانداری یانەی قادسییەی کرد.

لە تایمی یەکەمی یارییەکەدا هاردوولا وەکو یەک دەرکەوتن و تاڕادەیەک ئەو تایمەش بە هاوسەنگی هەردوولا و بە یەکسانی و بەبێ گۆڵ کۆتایی هات. 

لە سەرەتاکانی تامی دووەمەوە قادیسییە زۆر باشتر دەرکەوت و لە خولەکەکانی 51 و 66 دا توانیان دوو گۆڵ تۆمار بکەن، لە پاش ئەو دوو گۆڵە یانەی نەسر هەوڵی زۆری گۆڵ تۆمارکردنیان دا تاوەکو توانیان لە خولەکی 81 و لە ڕێگەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بە لێدانی سزا ئەنجامەکەی کەمکردەوە، بەڵام سەرەنجام یارییەکە بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بە بردنەوەی قادسییە کۆتایی هات و نەسریش بەردەوام بوو لە ئەنجامە خراپەکانی. 

بەو دۆڕانەش نەسر بە کۆکردنەوەی 31 خاڵ لە پلەی دووەمی خولی ڕۆشانی سعودییەدا مایەوە. 
 


PM:06:37:09/01/2026


ئه‌م بابه‌ته 240 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌