کانسیلۆ دووبارە بەشێوەی خواستن بوو بە یاریزانی بارشەلۆنا.
وێستگە سپۆرت-
یانەی بارشەلۆنا لەگەڵ جواو کانسێلۆ ڕێک کەوتووە کە تا کۆتایی ئەم وەرزە بە شێوەی خواستن گرێبەستیان لەگەڵ ئەنجام بدات.
فابریزیۆ ڕۆمانۆ لە هەژماری تایبەتی خۆی ڕایگەیاند، کە تەواو بارشەلۆنا لەگەڵ کانسێلۆ گەیشتووەتە ڕێککەوتن و یاریزانەکە ئێستا بەشێوەی خواستن یاریزانی بارشەلۆنایە.
بارشەلۆنا لە بەرامبەر گرێبەستی یاریزانە پرتوگالییەکەدا بڕی 4 ملیۆن یۆرۆ بە یانەی هیلالی سعودی دەدات و و ماوەی خواستنەکەشی 6 مانگە و تا کۆتایی ئەم وەرزەیە.
جواو کانسێلۆ لە ساڵی 2024 بە گرێبەستێکی 25 ملیۆنی لە یانەی مانچستەر سیتییەوە پەیوەندی بە یانەی هیلالی سعودییەوە کرد، وە ئەمە دووەمجارە کە بەشێوەی خواستن ڕوو لە یانەی بارشەلۆنا دەکات، لە پێشتردا بەشێوەی خواستن لە یانەی مانچستەر سیتیەوە پەیوەندی بە بارشەلۆناوە کرد و 42 یاری لەگەڵ یانە کەتەلۆنییەکە ئەنجامدا و لەو ژمارە یارییەدا بەژداری لە 9 گۆڵدا کرد.
AM:11:27:06/01/2026
ئهم بابهته 660
جار خوێنراوهتهوه