‌ڕۆناڵدۆ دەیەوێت پەیوەندی بە ئینتەرمیامیەوە بکات.

وێستگە سپۆرت-

ڕۆناڵدۆ دەیەوێت پەیوەندی بە ئینتەر میامیەوە بکات و دواین ساتەکانی کاروانە وەرزشییەکەی هاوشانی لیۆ میسی یاریی بکات.

ڕۆژنامەی ئێڵ مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاوی کردۆتەوە کە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پرتوگالی و یاریزانی نەسری سعودی داوای لە ئیدارەی یانەی ئینتەر میمای کردووە کە بیگوازنەوە و دواین ساتەکانیان لەگەڵ لیۆ میسی پێکەوە بەسەر ببەن. 

ڕۆژنامەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە کریستیانۆ دەیەوێت ئەو کێبڕکێ و ملمالنێ مێژووییەی نێوان خۆی و ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە پشتگوێ بخات و ڕووبکاتە ئینتەر میامی بۆ ئەوەی دواین ساتەکانی یاریکردنیان بەیەوەکە بێت و بیکەن بە گرنگترین ڕووداو لە مێژووی تۆپی پێدا.

زۆرێک لە سەرچاوەکانیش ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو هەوڵە دوورە لە ڕاستییەوە چونکە ڕۆژنامەکە لە ڕۆژی درۆکردن لە ئیسپانیادا ئەو هەواڵەیان بڵاوکردووەتەوە وەک گاڵتەکردنێک لەگەڵ هاندەری تۆپی پێدا.




AM:11:34:29/12/2025


ئه‌م بابه‌ته 292 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌