بارشەلۆنا لاویکی بەڕازیلی کردووەتە ئامانج.
وێستگە سپۆرت-
بارشەلۆنا ڕایان ڤیتۆری لاوی بەڕازیلی کردووەتە ئامانج تا لەم هاوینەدا بیباتە ڕیزەکانی.
بە پێی چەند سەرچاوەیەکی ئیسپانی یانەی بارشەلۆنا دەیەوێت لەم گواستنەوەی هاوینەدا، ڕایان ڤیتۆری تەمەن 19 ساڵ و یاریزانی ڤاسکۆ دیگامای بەڕازیلی بگوازێتەوە ڕیزەکانی.
یاریزانەکە بە ئاستە نایابەکەی دیکۆ و هانسی فلیکی سەرسام کردووە، دوای ئەوەی یاریزانەکە لەم وەرزەدا لە 15 یاریدا بەژداری کردووە و لەو ژمارە یارییەدا توانیویەتی 10 گۆڵ تۆمار بکات، وە یایزانەکە دەتوانێت لە یەک کاتدا لە چەند مەرکەزێکی یاریگادا یاری بکات.
ئیدارەی بەرشەلۆنا دەیانەوێت لەم گواستنەوەی هاوینەدا، چەند یاریزانێک بگوازنەوە بۆ مەرکەزی بەرگری و هێرشبەر و ناوەڕاستکارێکیش، وە هانسی فلیک و دیکۆ ڕێککەوتوون لەسەر ئەوەی ڤیتۆر بگوازنەوە، لەبەر ئەوەی یاریزانەکە لە یەککاتدا دەتوانێت لە چەند مەرکەزێکدا سوود بە پێکهاتەکەی هانسی فلیک بگەیەنێت.
AM:11:43:25/12/2025
ئهم بابهته 260
جار خوێنراوهتهوه