‌ئەڵۆنسۆ مانەوەی مۆدریچی دەویست، بەڵام یانەکە ڕەتیانکردەوە.

وێستگە سپۆرت-

چابی ئەڵۆنسۆ داوای مانەوەی لۆکا مۆدریچی کردووە، بەڵام داواکەی ڕەتکراوەتەوە.

ڕۆژنامەی ئێل مۆندۆ ئەوەی بڵاو کردۆتەوە لە سەرەتای هاتنییەوە چابی ئەڵۆنسۆ داوای لە ئیدارەی یانەکە کردووە کە لۆکا مۆدریچ بمێنێتەوە و ئەو پێویستی پێیەتی لە پێکهاتەکەی و دەیەوێت بۆ وەرزێکی دیکەش یاریزانە کرواتییەکە لە یانەکە بمێنێتەوە، بەڵام ئیدارەی یانەکە و فلۆرێنتینۆ پێرێز داواکەیان ڕەتکردووەتەوە و وتویانە ئێمە دەستبەرداری ئەو یاریزانە دەبین. 

ڕۆژنامەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە وەرزی پێشتریش پێداگرییەکانی کارلۆ ئەنچلۆتی نەبوایە یانەکە هەرزوو دەستبەرداری ئەو یاریزانە دەبوون.

مۆدریچ لە پێش دەستپێکردنی ئەم وەرزە یانە شاهانەکەی جێهێشت و پەیوەندی بە یانەی میلانی ئیتاڵییەوە کرد،لەم وەرزەدا سەرکردایەتی ئەو یانەیە دەکات و بەژداری هەموو یارییەکانی میلانی کردووە و ڕۆڵێکی بەرچاوی هەیە لە ئەنجامە باشەکانی ئەم وەرزەی میلان.


PM:02:47:24/12/2025


ئه‌م بابه‌ته 60 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌