ئیساک پێکانەی قورسە و لیڤەرپوڵ گورزێکی کوشندەی بەرکەوت.
وێستگە سپۆرت-
ئەلێکساندەر ئیساک توشی پێکانێکی سەخت بووە و ماوەی چەند مانگێک دوور دەکەوێتەوە.
ڕۆژنامەی زە ئەتلەتیک بڵاویکردۆتەوە، ئیساک قاچی چەپی شکاوە و بە ئەگەری زۆرەوە ماوەیەکی درێژ لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە، جارێک پشکنینی تەواوی بۆ نەکراوە هەر کە پشکنینی بۆ کرا بە دیاریکراوی ماوەی دوور کەوتنەوەکەی ئاشکرا دەکرێت.
ئەلێکساندەر ئیساک لە یاری یانەکەی بەرامبەر تۆتنهام لە خولەکی 46 هاتە ناو یاریگاو پاش چەند خولەکێک و لە خولەکی 56 دا توانی گۆڵی یەکەمی یانەکەی تۆمار بکات بەڵام هەر ڕاستەوخۆ لە کاتی تۆمارکردنی گۆڵەکەیدا بەهۆی بەرکەوتنێکی توندی لەگەڵ ڤان دی ڤینی بەرگریکاری تۆتنهام، توشی پێکان بوو وە یاریگای بەجێهێشت.
ڕۆژنامەکە ئاشکراشی کردووە بە پشت باستن بەوەی کە یاریزانەکە نەیتوانیوە هەستێتەوە و بە یاوەری دەستەی پزیشکی یانەکە بە گریانەوە یاریگای بە جێهێشت ئەکرێت پێکانەکەی زۆر قورس بێت.
ئەلێکساندەر ئیساک لە هاوینی ئەمساڵدا پەیوەندی بە یانەی لیڤەرپوڵەوە کرد و لەم وەرزەدا بەژداری 4 گۆڵی کردووە بە 3 گۆڵ و ئەسیستێک.
AM:10:59:22/12/2025
ئهم بابهته 52
جار خوێنراوهتهوه