ڕیاڵ مەدرید یاری هەیە و ئێمباپێش ڕیکۆردێکی مێژووی چاوەڕوانێتی.
وێستگە سپۆرت-
ئەمشەو ڕیاڵ مەدرید بەرامبەر سیڤیلیا یاری هەیە و ئێمباپێش دەیەوێت ڕیکۆردەکە بکات بە ناوی خۆیەوە.
ئەمشەو لە یارییەکانی گەڕی 17 ی خولی ئیسپانیدا ڕیاڵمەدرید میوانداری یانەی سیڤیلیا دەکات و دەیەوێت بە بردنەوە کۆتایی بە یارییەکانی بهێنیت لە ساڵی 2025 و بچێتە پشووی سەری ساڵ.
کیلیان ئێمباپێی ئەستێرەی یانەکە لەبەردەم شکاندنی ڕیکۆردێکی مێژوویدایە هەر بۆیە دەیەوێت ئەمشەو گۆڵ تۆمار بکات و ڕیکۆردە مێژووییەکەی ئەفسانەی یانەکە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بکات بە ناوی خۆیەوە.
ڕیکۆردەکە بردیتییە لە تۆمار کردنی 59 گۆڵ لە ساڵێکدا کە لە مێژووی یانەکەدا تەنها کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ توانیویەتی ئەو ژمارە گۆڵە تۆمار بکات و ئەمشەو ئێمباپێ گەر بتوانێت گۆڵ تۆمار بکات ئەوا ڕیکۆردە مێژووییەکە بە ناوی خۆیەوە دەنوسێتەوە .
چابی ئەڵۆنسۆی ڕاهێنەری یانەکەش دەیەوێت بە بردنەوەیەکی دیکە دۆخی یانەکە بەرەو باشتر ببات پێش ئەوەی بچنە پشووی کریسمس و ئەو گومانانەشی کە لەسەر تواناکانی دروست بوون زیاتر لە خۆی دوور بخاتەوە.
بەر لە ئەم یارییە ڕایڵمەدرید بە کۆکردنەوەی 39 خاڵ لە ڕیزبەندی دووەمی لالیگایە و ئیشبیلیاش بە کۆکردنەوەی 20 خاڵ لە ڕیزبەندی نۆیەمی لالیگادایە.
PM:03:03:20/12/2025
ئهم بابهته 72
جار خوێنراوهتهوه