‌بۆڵۆنیا لە ئینتەرمیلانی بردەوە و گەیشتە یاری کۆتایی

وێستگە سپۆرت-

لە جامی سوپەری ئیتاڵیا بۆڵۆنیا لە ئینتەر میلانی بردەوە و گەیشتە یاری کۆتایی.

لە یارییەکانی جامی سۆپەری ئیتاڵیا هیەردوو یانەی بۆڵۆنیا و ئینتەرمیلان ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە و بۆڵۆنیا توانی لە ئینتەر میلان بەرێتەوە و بگاتە یاری کۆتایی جامەکە. 

لە تایمی یەکەمی یارییەکەدا تەنها دوای تێپەڕینی دوو خولەک ئینتەر میلان بە گۆڵێکی مارکۆس تورام پێشکەوتن، وە بۆڵۆنیاش بێوەڵام نەبوون بۆ گۆڵەکەی ئینتەرمیلان و لە خولەکی 35 دا بە لێدانی سزا گۆڵی بەرامبەر بوونەوەیان تۆمارکرد و تایمی یەکەم بە گۆڵێک بۆ هەرلایەکیان کۆتایی هات. 

لە تایمی دووەمدا هەردوولا هەوڵی زۆری گۆڵتۆمارکردنیان دا بەڵام هیچ کامیان سەرکەوتوو نەبوون لە گۆڵ تۆمارکردن و کاتی یاسایی یارییەکە بەو ئەنجامە کۆتایی هات و پەنا برایە بەر لێدانە یەکلاکەرەوەکان بۆ یەکلاکردنەوەی یارییەکە، لە لێدانە یەکلاکەرەوەکاندا بۆڵۆنیا توانیان دەستی خۆیان بهاوێژن و لە ئینتەرمیلان ببەنەوە و بگەنە یاری کۆتایی. 

لە یاری کۆتاییدا بۆڵۆنیا ڕووبەڕووی ناپۆلی دەبێتەوە . 


PM:12:32:20/12/2025


ئه‌م بابه‌ته 52 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌