‌پاریس سانجێرمان لە فلامینگۆی بردەوە و نازناوی جامی کیشوەرەکانی بەدەستهێنا.

وێستگە سپۆرت-

لە یاری کۆتایی جامی کیشوەرەکاندا، پاریس سانجێرمان شکستی بە فلامینگۆ هێنا و بوو بە پاڵەوان.

شەوی ڕابردوو لە یاری کۆتای جامی کیشوەرەکاندا و لە دەوحەی پایتەختی قەتەر، یانەی پاریس سانجێرمان و یانەی فلامینگۆ لە یاریگای بەیت بە یەک گەیشتن. 

لە تایمی یەکەمدا، پاریسییەکان باشتر بینران و دوای چەند هێرشێکی زۆر توانیان لە خولەکی 38 دا لە ڕێگەی کڤاراسخیلیاوە گۆڵی یەکەم تۆمار بکەن و فلامینگۆش بێدەنگ مانەوە بەرامبەر هێرشەکانی کوڕانی ئینریکی و سەرەنجام ئەو تایمە بەو تاکە گۆڵەی پاریس کۆتایی هات. 

لە تایمی دووەمدا، دووەبارە کوڕانی ئینریکی باشتر دەرکەوتن بەڵام ئەمجارە فلامینگۆ بێدەنگ نەبوون و چەند هێرشێکی مەترسیداریان بردە سەر یانەی پاریس و سەرەنجام لە خولەکی 62 دا لێدانێکی سزایان بۆ هەژمار کرا و گۆڵی بەرامبەریان پێ تۆمارکرد. دوای ئەو گۆڵەش هەردوولا هێرشەکانیان چڕتر کردەوە بەڵام سەرجەم هێرشەکان بێ ئەنجام مانەوە و کاتی یاسایی یارییەکە بە یەک گۆڵ بۆ هەر لایەکیان و بە یەکسانی بە کۆتایی هات. 

لە دوو گێمی زیاد کراویشدا سەرەڕای هێرشی زۆری هەردوولایان بەڵام دوو تیایمە زیاد کراوەکەش ئەنجامی یارییەکەی نەگۆڕی و بۆ یەکلاکردنەوەی یارییەکە، پەنایان بردە بەر لێدانی یەکلایی کرەوە. لە لێدانە یەکلا کەرەوەکانیشدا گۆڵپارێزی یانەی پاریس سانجێرمان ماتڤی سافونۆڤ بوو بە پاڵەوانی شەوەکە و 4 لێدانی بۆ پاریسییەکان گەڕاندەوە و سەرەنجام پاریسییەکان بە لێدانی یەکلایی کەرەوە لە فلامینگۆیان بردەوە و خەڵاتی جامی کیشوەرەکژانیان بەدەستهێنا. 


AM:11:52:18/12/2025


ئه‌م بابه‌ته 224 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری