ڕۆدریگۆ چارەنووسی ئاشکرا بوو، ئەڵۆنسۆش دەڵێت لە پلانەکانمدا پێویستم پێیەتی.
وێستگە سپۆرت-
ڕۆدریگۆ پێکانی نییە و ئەڵۆنسۆش دەڵێت یاریزانێکی گرنگی پلانەکانمە.
ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بڵاوی کردۆتەوە، کە ڕۆدریگۆ پێکانی نییە و تەنها تۆزێک هەستی بە ماندوێتی کردووە، وە یاریزانەکە بۆ یاری یانەکە بەرامبەر تالاڤێرا ئامادەیە و دەتوانێت یاری بکات.
چابی ئەڵۆنسۆ لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی پێش یارییەکەیان لە جامی شای ئیسپانیا وتی:'' ڕۆدریگۆ یاریزانێکی گرنگی پلانەکانمە و ئەمەوێت زیاتر پشتی پێ ببەستم، وە کەسایەتی یاریزانەکە لە نێو یاریگادا سەرنجمی ڕاکێشاوە''.
لە دوو یاری ڕابردوودا ڕۆدریگۆ بە شێوەی سەرەکی لەلایەن ئەڵۆنسۆوە بەژداری پێکرا وە هەردوو یارییەکە یاریزانە بەڕازیلییەکە گۆڵی بۆ یانەکەی تۆمار کرد بەمەش ئەو یاریزانە متمانەی ڕاهێنەری بەدەست هێناوە و چابی ئەڵۆنسۆ دڵخۆشە بە کارکردن لەگەڵ ئەو یاریزانە.
ئەوەی جێی ئاماژەیە لەسەرەتای ئەم وەرزەوە چابی ئەڵۆنسۆ، ڕۆدریگۆی کردبوویە دەرەوەی پلانەکانی و کەمتری دەرفەتی یاریکردنی بە یاریزانەکە دا، هەم بە سەرەکی هەم وەکو یاریزانێکی یەدەگ، بەڵام لەم چەند یارییەی ڕابردوودا ڕۆدریگۆ بە ئاستە باشەکەی ئەڵۆنسۆی لە بڕیاری بەژداری پێنەکردنی یاریزانەکە لە پلانەکانیدا پەشیمان کردۆیتەوە و ئێستا ڕۆدریگۆ جێی متمانەی ئەڵۆنسۆیە.
PM:02:51:17/12/2025
ئهم بابهته 420
جار خوێنراوهتهوه