‌خەڵاتەکانی زەبێست دابەشکران و شتی چاوەڕوان نەکراو تیایدا ڕوویدا.

وێستگە سپۆرت-

لە دەوحە فیفا خەڵاتەکانی زەبێستی دابەشکرد و وەک هەمیشە شتی چاوەڕوان نەکراوی تێدابوو. 

شەوی ڕابردوو لە ئاهەنگێکی تایبەتدا لە دەوحەی پایتەختی قەتەر فیفا خەڵاتەکانی زەبێستی دابەشکرد و باشترینەکانی ساڵی دیاریکرد، وەکو باشترین یاریزان ، باشترین ڕاهێنەر ، باشترین گۆڵپارێز ، باشترین پێکهاتە....هتد . 

لە گرنگترین خەڵاتی مەراسیمەکەدا عوسمان دیمبێڵی یاریزانی پاریس سانجێرمان و هەڵبژاردەی فەڕەنسا دوای ئەوەی کە وەرزی ڕابردوو ئاستێکی نموونەیی لەگەڵ یانەکەی پێشکەش کرد و توانی نازناوی چامپیۆنسلیگیان لەگەڵدا بەرز بکاتەوە ، وە لە ماوەکانی ڕابردوو دا بووە براوەی تۆپی ئاڵتوونی، وە شەوی ڕابردووش یاریزانەکە بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەیەوە لەلایەن فیفاوە بە باشترین یاریزانی ساڵ دیاریکرا و خەڵاتی زەبێستی بردەوە. 

هەر لە مەرسیمەکەدا، لویس ئینریکی بە باشترین ڕاهێنەری ساڵ دیاری کرا دووای وەرزە مێژوویەکەی کە لەگەڵ پاریس سانجێرماندا تۆماریان کرد. 

دۆناڕۆمای گۆڵپارێزی پێشووی پاریس سانجێرمان و ئێستای مانچستەر سیتی بووە براوەی خەڵاتی باشترین گۆڵپارێزی ساڵ، لەبەرامبەر ئەو ئاستە بەرزەی کە لەگەڵ پارسسانجێرمان پێشکەشی کرد و کاریگەری باشی لەسەر ئەنجامەکانی تیپەکە هەبوو.

لەگەڵ باشترینەکانی ساڵدا باشترین پێکهاتەی ساڵیش دیاریکران کە پێکهاتبوو لە، دۆناڕۆما، ئەشرەف حەکیمی ، ڤاندایک ، پاچۆ ، نۆنۆ مێنێش ، پێدری ، ڤیتینها ، بێلینگهام ، پاڵمەر ، لامین یاماڵ ، عوسمان دیمبێڵی. وە ئەوەی سەیربوو هەڵایەکی گەورەشی نایەوە دانەنانی ڕافینها بوو لە باشترین پێکهاتەی ساڵدا لەبەر ئەوەی لە وەرزی ڕابردوودا یاریزانەکە ئاستێکی نموونەیی پێشکەش کرد و بەڵام فیفا ناوەڕاستکاری دیکەی لەو پێ باشتر بووە و ئەمی لە باشترین پێکهاتەی ساڵدا دانەناوە . 






AM:11:35:17/12/2025


ئه‌م بابه‌ته 160 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری