یانەیەکی ئینگلیزی ئامانجیان ئەوەیە چاڤی هێرناندێز بکەنە ڕاهێنەریان.
وێستگە سپۆرت-
تۆتنهامی ئینگلیزی دەیەوێت لەداهاتوویەکی نزیکدا چاڤی بکەن بە ڕاهێنەری یانەکە.
تۆتنهام لەم وەرزەدا ئەنجامەکانی خراپە و دۆخی تیپەکە بۆ خراپتر دەڕوات هەر بۆیە بەرپرسانی یانەکە دواینەوێت تۆماس فرانکی ڕاهێنەری ئێستا یانەکە دوور بخەنەوە و چاڤی هێرناندێس بکەن بە ڕاهێنەری داهاتووی یانەکە.
ڕۆژنامەکانی ئینگلتەرا ئەوایان ئاشکرا کردووە کە بەرپرسانی یانەکە پێیان وایە کە لە ئێستادا تیپەکە پلان و شێوە یاری کردنێکی دیاری کراوی نییە و ناسنامەی تیپەکە نادیارە، وە دوای دۆڕانەکەیان لە کۆتا هەفتەی پرێمەرلیگ بەرامبەر نۆتینهام فۆرێست ئیدارەی یانەکە بە تەواوی لە تۆماس فرانک توڕەن و دەیانەوێت دووری بخەنەوە.
ماڵپەڕی فیچاخێسیش ئەوەی ئاشکرا کردووە کە لە ئەگەری دوور خستنەوەی تۆماس فرانک نزیکترین کەس بۆ شوێنگرتنەوەی چاڤی هێرناندێسی ڕاهێنەری پێشووی بارشەلۆنایە، کە ڕاهێنەرەکە لە پێشتریشدا ویستی خۆی لەسەر ئەوە دەربڕی بوو کە دەیەوێت ڕاهێنەرایەتی کردنی یانەیەکیت ئینگلیزی بگرێتە ئەستۆ .
PM:07:53:15/12/2025
ئهم بابهته 260
جار خوێنراوهتهوه