ئێرلینگ هالاند، ژمارەیەکی پێوانەیی شکاند لە چامپیۆنسلیگ.
وێستگە سپۆرت-
ئێرلینگ هالاند دوای ئەو گۆڵەی لە ڕیاڵ مەدریدی تۆمار کرد ژمارەیەکی پێوانەیشی شکاند.
ئێرلینگ هالاندی نەرویجی شەوی ڕابردوو لە یارییەکانی گەڕی شەشەمی چامپیۆنس لیگ گۆڵێکی لە ڕیاڵ مەدرید تۆمار کرد و بەو گۆڵەش ژمارەیەکی پێوانەی لەو پاڵەوانیەتیەدا شکاند.
ڕۆبۆتە نەرویجییەکە لە 50 یاری چامپیۆنسلیگدا بە سەرەکی بەژداری کردووە، وە توانیویەتی 51 گۆڵ تۆمار بکات و بەو ژمارە گۆڵەش لە ئێستادا تەنها 8 یاریزان لە مێژووی پاڵەوانیەتییەکە گۆڵیان لەو زیاتر تۆمار کردووە .
شایەنی باسە ئامارەکانی هالاند لەم وەرزەشدا زۆر نمونەیین و لەم وەرزەدا تاوەکو ئێستا توانیویەتی 34 گۆڵ و 5 ئەسیست تۆمار کردووە واتا بەژداری 41 گۆڵی کردووە لەگەڵ یانە و هەڵبژاردەکەی.
ن.س
PM:02:18:11/12/2025
ئهم بابهته 320
جار خوێنراوهتهوه