‌یانەیەکی ئینگلیزی ڕامۆسی دەوێت.

وێستگە سپۆرت-

دوای ئەوەی کە ڕامۆس ڕایگەیاند کە گرێبەستەکەی لەگەڵ مۆنتێری نوێ ناکاتەوە، یانەیەکی ئینگلیزی ئەو یاریزانەی دەوێت.

سێرجۆ ڕامۆسی یاریزانی یانەی مۆنتێری لە ماوەکانی ڕابردوودا ڕایگەیاند کە لە مێرکاتۆی زستانەدا و پێش کۆتایی هاتنی ئەم وەرزە لەو  ئەیەوێت یانەی مۆنتێری بە جێ بهێڵێت و ئامانجی گەڕانەوەیە بۆ ئەوروپا. 

بە پێی زانیارییەکانی پێگەی کادینا سێر بڵاوی کردۆتەوە کە لە پاش ئەم لێدوانەی یاریزانە ئیسپانییەکە یانەی مانچستەر یۆنایتدی ئینگلیزی هەوڵی گواستنەوەی یاریزانەکە دەدەن و دەیانەوێت بەرگریکارە درەوشاوەکەی مێژوو لەم مێرکاتۆیەی زستاندا ببەنە ئۆڵدترافۆرد و هێلێ بەرگریانی پێ تۆکمە بکەن. 

کادینا سێر ئاشکراشیان کردووە کە بابەتەکە بە نسبەت مانچستەر یۆنایتدەوە زۆر جدییە و ئەو یانەیە گرێبەستیان ئامادەیە بۆ ئەوەی لە سەرەتای ساڵی داهاتوەوە یاریزانەکە بە دڵنیایی بگوازنەوە ڕیزەکانیان . 

ن.س


AM:11:35:11/12/2025


ئه‌م بابه‌ته 368 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌