‌لە جامی عەرەب، عێراق دۆڕا، بەڵام سەرکەوت بۆ قۆناغی دواتر.

وێستگە سپۆرت-

لە جامی عەرەبدا، عێراق بە جەزائیر دۆڕا بەڵام بە پلەی دووەمی کۆمەڵەکەی سەرکەوت بۆ قۆناغی دواتر.

لە کۆتا گەڕی قۆناغی کۆمەڵەکانی جامی عەرەبدا هەڵبژاردەی عێراق و هەڵبژاردەی جەزائیر ڕووبەڕووی یەک بوونەوە، ئارنۆڵدی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی عێراق بە پێکهاتەی یەدەگییەوە دەستی بە یارییەکە کرد و لە ئەنجامدا دۆڕان و بە پلەی دووەم سەرکەوتن. 

لە تایمی یەکەمی یارییەکەدا و لە خولەکەکانی سەرەتادا یاریزانی هەڵبژارەدەی عێراق حوسەین عەلی بە کارتی سوور کرایتە دەرەوە و ئەرکی هەڵبژاردەکەی قورستر کرد بۆ بردنەوەی یارییەکە هەر لەو تایمەدا و لە کۆتا خولەکەکاندا جەزائیر لە ڕێگەی یاریزان موحەمەد توگەی گۆڵی یەکەمیان تۆمار کرد و تایمی یەکەم بەو ئەنجامە کۆتایی هات. 

لە تایمی دووەمدا لە خولەکی 46 دا سەحد ناتقی بەرگریکاری عێراق گۆڵێکی بە هەڵە لە خۆیان تۆمار کرد و دواجار یارییەکە تا کۆتایی بەو ئەنجامە مایەوە و هەڵبژاردەی جەزائیر سێ خاڵی گرنگی لە هەڵبژاردەی عێراق وەرگرت و بە یەکەمی کۆمەڵەکەی سەرکەوت بۆ قۆناغی دواتر و هەڵبژاردەی عێراقیش بە دووەمی کۆمەڵەکەی سەرکەوت.

وا بڕیارە لە قۆناغی داهاتودا ڕۆژی هەینی هەڵبژاردەی عێراق ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی ئوردن دەبێتەوە .

 


PM:02:47:10/12/2025


ئه‌م بابه‌ته 216 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری